رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

تیمی پەروەردەی ئازادبوون کۆبوونەوەیەک ساز دەدات

Facebook
Twitter
LinkedIn

بەرواری ٢٧/٨/٢٠٢٣، تیمی پەروەردەی ڕێکخراوی ئازادبووندا، لەگەڵ چەند شارەزایەکدا کۆبووەوە، لەنێویاندا (دکتۆر هۆگر و دکتۆر شیلان) شارەزایانی بواری زمان، کە هاوکات باس لە گرنگیی زمانی دایک کرا، (دکتۆر هەژار و دکتۆر فرمێسک) شارەزایانی بواری دەروونی، لەگەڵ (کەیوان فەرەج) شارەزا لە بواری تەکنەلۆژیا و زیرەکیی دەستکرد، چەند پسپۆڕێکی دیکەی پەروەردە و فێربوونیش. لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی دەست خرایە سەر گرفت و کەموکوڕییەکانی پەروەردەی کوردستان و هاوکات گەیشتنە ئامانجێک کە پێویست دەکا شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی لە سیستەم و پڕۆسەی پەروەردەدا ئەنجام بدرێت، چونکە کێشەکانی پەروەردە، دابڕاو نین لەو گرفتە کۆمەڵایەتی و ئابووری و دەروونیانەی کە تاک و کۆمەڵگەی کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبن.