رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

جێگری سەرۆکی رێكخراوی ئازادبوون لەگەڵ وەفدی باڵای UNDP و UNAMI و كۆدەبێتەوە

Facebook
Twitter
LinkedIn

لە رێكەوتی 6/6/2023 هەڵوێست عبداللە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادبوون لەگەڵ وەفدی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێر کۆبووەوە کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان: فلۆریەن ڕازێسبێرگەر- بەرپرسی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ UNAMI-هەولێر، زیتۆ سیانی کارمەندی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ UNAMI-هەولێر، کتفات ئەنخێ بەرپرسی دادپەروەری و کەش و هەوا لە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە نیویۆرک-UNDP، ستیڤن وایگوا گیتۆنگا-کارمەندی وزە و دامەزراندن UNDP-لە عەممان و ئانێسا و سومار کارمەندی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ/ UNAMI/لە نیویۆرک.
لە كۆبونەوەكەدا چەند پرسێكی تایبەت بە مەترسییەكانی گۆڕانكاریی كەش و هەوا و شێوازی كاركردنی بەکۆمەڵ بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان و جیهان گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
هەڵوێست عەبدوڵلا توێژینەوەیەکی رێكخراوەكەمان لە بارەی ڕەوشی ژینگەی كوردستان و ئاسایشی ئاو لەگەڵ راپۆرتی چاودێری ژینگەی کوردستانی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد، لەگەڵ خستنەڕووی هۆكارە بنەڕەتییەكانی پیسبوونی ژینگە و گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا.
بریار وایە كار و هەماهەنگییەكان لەو بارەیەوە بەردەوامی هەبێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان.
شایەنی باسە کۆبوونەوەکە بە بەشداری چالاکوانان، مامۆستای زانکۆ و نوێنەری ڕێکخراوەکان ئەنجام درا.