298
رۆژی دوو شەممە رێککەوتی (13/3/2023) لە شاری هەولێر بابان جەعفەر، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئازادبوون، بەشداری کرد لە كۆنفرانسی کۆتایی پرۆژەی (بەهێزکردنی بنەماکانی حکومڕانی باش لە ناوخۆی رێکخراوەکان لە پێناو پاراستنی کۆمەڵایەتی بەهێز و پەروەردەی بەردەوام) کە لەلایەن رێكخراوی ستۆپ و هاوبەشەکانی ئەنجامدرا.
كۆنفرانسەكە بە بەشداری سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان و نوێنەری وڵاتان و نوێنەری رێكخراوە ناوخۆیی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەچوو.
ئەم پرۆژەیە، لەلایەن رێکخراوی ستۆپ بەهاوبەشی رێکخراوی UPPی ئیتاڵی و رێکخراوی مەسەلە، لە چوارچێوەی (پرۆگرامی تطویر) بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا و هاوكاری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان جێبەجێ كرا.