رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژە لەسەر پرسی پلاستیک کۆتایی پێهات

Facebook
Twitter
LinkedIn

ڕێکخراوی ئازادبوون و بەشی زانستی ژینگەی کۆلێژی زانستە سروشتیەکانی زانکۆی سلێمانی، کۆتاییان بە خولێکی دووڕۆژە هێنا کە بۆ (خوێندکارانی کۆلێژی زانستی ژینگە و خوازیارانی دەرەوەی زانکۆ) لە ڕۆژانی (١٩ و ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣) ڕێکخرابوو.

بابەتی راهێنانەکە تۆمارکراون و پاش مۆنتاژکردن بڵاودەکرێـنەوە، هاوکات نامیلکەیەکی دیجیتاڵی لەسەر خولەکە و ئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە.

ئەم ڕاهێنانە بەشێکە لە پڕۆژەی چاودێری و هەڵەسەنگاندنی رەوشی ژینگە لە هەرێمی کوردستان کە ڕێکخراوی ئازادبوون بە هاوکاری چەندین ڕێکخراوی ناوخۆ و دەرەوە، لەگەڵ ناوەندەکانی تری کۆمەڵگەی مەدەنی لەسەرەتای حوزەیرانی (2022)ە وە کاری لەسەر دەکات.