310
ڕۆژی یەک شەممە، ڕێککەوتی (١٩/٢/٢٠٢٣)، شاندێکی ڕێکخراوی کانگا سەردانی ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوونیان کرد و دانیشتنێکی دۆستانەیان ئەنجامدا لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی ئازادبوون. ئامانجی دانیشتنەکەی نێوان ئەندامانی هەردوو ڕێکخراو بریتی بوو لە نزیکبوونەوەی زیاتری هەردوو ڕێکخراو و هەوڵدان بۆ بونیادنانی کاری پێکەوەیی.
ڕێکخراوی کانگا ڕێکخراوێکی پەروەردەییە و ئامانجی کارکردنە لەسەر زمانی کوردی و پەروەردەکردنی منداڵ و لاوانی کورد لە جیهان.