رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدنی کۆنفرانس دەبەستێت

Facebook
Twitter
LinkedIn

ڕۆژی شەممە رێککەوتی (١٨/٢/٢٠٢٣) لەشاری سلێمانی، فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆنفرانسی ساڵانەی بە ئامادەبونی سەرجەم ئەندامانی گرێدا.

تەوەرەی یەکەم تایبەت بوو، بە چالاکیەکانی ساڵی (٢٠٢١، ٢٠٢٢). دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر پەیڕەوی نوێی فیدراسیۆن، کە تێیدا گۆرانکاری لە پێکهاتە و شێواز و ئامانجی کارکردنی فیدراسیۆن کراوە.

تەوەری دووەم، بەکۆی دەنگ  متمانە بە ئەنجومەنی بەدواداچوونی فیدراسیۆن درا، کە پێکهاتوون لە بەرێزان (بەختیار حاجی، شۆڕش ئەمین، عالیە فەرەج، سالار فەتاج، ئاوات محەمەد)، پاشان ئەنجومەنی بەڕێوەبردن هەڵبژێردرا، کە پێهاتوون لە (شۆخان حەمەرەشید، کارزان فازڵ، بابان جەعفەر، عیماد حەمید، بەسمە حەبیب)، دواتر بەدەنگی زۆرینە ئەندامان (شۆخان حەمەرەشید) وەک رێکخەری نوێی فیدراسیۆن هەڵبژێردرا.