رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

ئازادبوون بەشداری کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری دامەزراندنی پلاتفۆڕمێکی میدیای دەکات

Facebook
Twitter
LinkedIn

 ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێککەوتی (٩/٢/٢٠٢٣) لە ئۆفیسی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، ژمارەیەک ڕێکخراو و چالاکی مەدەنی، بە دەسپێشخەری ڕێکخراوی خەڵک کۆبوونەوە.

پرسی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە گفتوگۆ لەسەر بیرۆکەی دامەزراندنی پلاتفۆڕمێکی میدیایی، کە ببێتە سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریی درووست و ڕاست سەبارەت بە ڕێکخراوەکان و بە تایبەتیی ئەوانەی لە بواری پرسی ژنان و مێینەدا چالاکن، هەروەها بۆ بڵاوکردنەوەی هزری ئازادیخوازانە و یەکسانییخوازانە و گەیاندنی دەنگی ڕێکخراوەکان بە کۆمەڵگەی کوردیی و چین و توێژە جیاوازەکان.

بە گشتیی هەمووان کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە کۆمەڵگەی کوردیی لە کوردستانی باشوور، ڕۆژانە بە بێشوومار هەواڵ و زانیاریی نادرووست بۆمبباران دەکرێت، میدیاگەلێکی زۆر هەن کە بە هۆی ئەجێندای تایبەتیانەوە خەریکی بەلاڕێدابردن و چەواشەکردنی ڕای گشتیین سەبارەت بە پرسی ژنان و بزاڤی فێمەنیستیی و هەر بابەتێک پەیوەندیی بە مەسەلەی یەکسانیخوازیی و مافەکانی ژنان و چالاکیی ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە هەیە. هەر ئەمەش وا دەکات هەبوونی پلاتفۆڕمێکی مێدیایی کاریگەر پێداویستییەکی هەنووکەیی بێت. هەمووان لەسەر کۆمەڵێک بیرۆکە و هێڵی گشتیی کاکردن جەختیان کردەوە، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکیشدا هەنگاوی کرداریی بۆ بونیادنانی پلاتفۆڕمەکە بنێن.