لەکاتێکدا کە ھەرێمی کوردستانی عێراق بە دۆخێکی ناھەمواری سیاسی، ئابووریی و کۆمەڵایەتییدا تێدەپەڕێت؛ لەسایەی نەبوونی گووتاری نیشتمانیی و درزبردنی گیانی پێکەوە کارکردنی ھێزە سیاسییەکان و ھێرشی ناوبەناوی وڵاتانی ھاوسێ و پیلانە ستراتیژییەکانیان بۆ شکاندنی شکۆی خاک و خەڵکی کوردستان، بەداخەوە درهنگانێكی شهوی چوارشهممه (18ی کانوونی دووەمی 2023) له شاری نسێبین_ی توركیا پێنج ھاونیشتیمانیی دهڤەری بادینان درانە بەر دەستڕێژی گوولە و شەھیدکران.
ئەو پێنج ھاونیشتیمانییەی ھەرێمی کوردستانی عێراق کە بۆ سەردانی پزیشک و چارهسهری نهخۆشیی ڕوویان له تورکیا كردبوو، بە کوژراوی گەڕێنرانەوە باوەشی کەسوکاریان. ئەمەیش بوو بە خاڵێکی دیکەی لاوازیی حکوومەتی تورکیا و ھێزە ئەمنییەکانیان کە توانای پاراستنی گیانی میوان و نەخۆش و گەشتیارانی وڵاتەکەیان نییە.
فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی؛ لە روانگەی بڕوابوون و کارکردنی بەردەوامی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا و دەستەڵاتی دادوەری، وێڕای راگەیاندنی پرسە و سهرهخۆشیی خۆی بۆ کەسووکاری ههر پێنج شههیدەكەی نسێبین، به توندی ئهو كاره قێزەون و دژ بە مرۆڤایەتییه دژ بە ھاونیشتیمانیانی کوردستان سەرکۆنە دهكات و داواکارە بە زووترین کات:
یەکەم: حکوومەتی توركیا و دەزگە ئەمنییەکانی بە وردیی بە دواداچوون بۆ ھۆکارەکانی پشت شەھیدکردنی ئەو پێنج ھاونیشتیمانییەی ھەرێمی کوردستانی عێراق بکەن و بەزوویی بکوژان بدۆزرێنەوە و رادەستی دادگە بکرێن تا سزای شیاوی خۆیان وەربگرن.
دووەم: حکوومەتی ههرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ بێتە پای بەرپرسیارێتیی پاراستنی گیانی ھاونیشتیمانییانی و لهگهڵ دام و دهزگە پهیویندیدارەكانی توركیادا لەسەر ھێڵ بن و ھەماھەنگیی بەردەوام بکەن، بهمهبهستی زانینی راستییەكان و دڵدانەوەی خهڵكی كوردستان و خێزانی شههیدەكان.
سێییەم: تەواوی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مهدهنیی و ھێزە سیاسییەکان بهیەكدەنگ ههڵوێست و ھەنگاوی کردەیی بهرانبهر ئهم كاره نامرۆڤانەیه بگرنەبەر و شهرمهزاری بكهن، بۆ ئهوهی جارێکی دیکە رووداوی جەرگبڕی لهو شێوەیه دووبارهنهبێتەوه.
فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی
2023-1-22
فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی
Federation of Civil Society Organizations
تۆڕێكی سەربەخۆی خۆبەخشی قازانجنەویستە، کە (١٥) رێكخراوی ناحكومی لەخۆگرتووە و رۆژی (20-80-2006) لە شاری سلێمانی دامەزراوە و وەک گروپێكی مەدەنی فشارئامێز هەوڵدەدات لەپێناو چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی، مافی مرۆڤ و كۆمەڵی مەدەنی
ناوی رێکخراوەکانی فیدراسیۆن :
1- پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن- KIE
2- سەنتەرى پەرەپێدانی ديموكراسى و مافى مرۆڤ- DHRD
3- رێكخراوی ماڵی سەركەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناکان
4- ناوەندی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ
5- رێكخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی كەلتوری مەدەنی ARAN
6- رێكخراوی گەشەپێدانی چالاكی لاوان YADC
7- رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی (چمک)
8- رێكخراوى هاريكاريى ياسايى ژنان- WOLA
9- ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان PAY
10- رێكخراوی تیمی ئاشتی جڤاكی CPT
11- رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان
12- ئەکادیمیای ژنان بۆ سەرکردایەتی
13- رێكخراوی هەڵوێست
14- رێکخراوی دابین
15- رێکخراوی ئازادبوون