لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا ڕێککەوتی (٢٠٢٣/١/٩) لە دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە كارو چالاكییەكانی ساڵی ٢٠٢٢ راگەیانرا لە لایەن سەرۆكی دەستە و ووتەبێژی دەستە .
سەرەتا ئەندازیار (عبدالرحمن صدیق) باسی لەو بابەتانە كرد كە لە دەستەی ژینگە ئەنجامدراون لە دەرچوونی رێنماییەكان و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان و پلانی كاركردنی داهاتوو و كردنەوەی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە و لە داهاتووشدا هەردوو فەرمانگەی سۆران و زاخۆ دەكرێنەوە .
دواتر ووتەبێژی دەستە سەرجەم ئەو ئامارانەی خستنەڕوو كە لەلایەن دەستە و فەرمانگەكانی ژینگە لە پارێزگاكان و ئیدارەكان رەزامەندییان پێدراوە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
راپۆرتی داتاو ئامارەکانى دەستەی پاراستن وچاککردنی ژینگە بۆ ساڵى ٢٠٢٢
یەکەم/ رەزامەندیدان بۆ پرۆژەکانی (وەبەرهێنان، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، نیشتەجێبوون، بازرگانی، کشتووکاڵی، تەندروستی و … هتد بەم شێوەیەى خوارەوە بوون:
هەولێر (١٢٥٣) پڕۆژە
سلێمانی ( ٩٠٢) پڕۆژە
دهۆك (٣٢٢) پڕۆژە
هەڵەبجە (١٨) پرۆژە
ڕاپەڕین (١٤١)پڕۆژە
گەرمیان (٢٣٢)پڕۆژە
كۆی گشتی: ٢٨٦٨ پڕۆژە.
دووەم/ رەتکردنەوەو پێنەدانی ڕەزامەندی بۆ پرۆژەکان، کە لەگەڵ یاساو رێنماییەکانى تایبەت بەژینگە ناگونجێن، بەم جۆرەى خوارەوە بوون:
هەولێر (٠) پڕۆژە
سلێمانى (١١)پڕۆژە
دهۆك ( ٣ )پڕۆژە
هەڵەبجە (٠) پرۆژە
ڕاپەڕین ( ١٣) پڕۆژە
گەرمیان (٣) پرۆژە
كۆی گشتی: ٣٠پڕۆژە
سێیەم/ کەیسە یاساییەکان:
هەولێر
• کەیسەکانى دادگا (٦٦)
• ئاگادارکردنەوە (١٣)
• سزاو پێژاردن(٢٣) کەیس
• بەڵێن نامە (٥٢٧) کەیس
سلێمانی
• کەیسى دادگا (٢٠٢)کەیس
• سزاو پێ بژاردن (٣٧)کەیس
• بەڵین نامە (٩١٠)کەیس
• ئاگادارکردنەوە (٢١٩)
دهۆك
• کەیسى دادگا و ژ. سكاڵا (٠)
• بەڵێن نامە (٦٥٠) کەیس
• سزدان و پێبژاردن (٤٣)کەیس
هەڵەبجە
• کەیسى دادگا و ژ. سكاڵا (٨)
• بەڵێن نامە (٢٤) کەیس
سزدان و پێبژاردن (٢١)کەیس
ڕاپەڕین
• کەیسەکانى دادگا (٣) کەیس
• بەڵێننامە (٦٥) کەیس
گەرمیان
• کەیسەکانى دادگا (٢) کەیس
• ژمارەی سکاڵا (٨) کەیس
چوارەم/ بەدواداچوونى لیژنەکان بۆ ئەو پرۆژانەى رەزامەندی ژینگەییان وەرگرتووە، بەمەبەستى جێبەجێکردنى مەرج و رێنماییە ژینگەییەکان.
• هەولێر ( ٧٣٤) پرۆژە پشکنین و بەدواداچوونى بۆ کراوە
• سلێمانی ( ١٩٠١) پرۆژە
• دهۆك (٢٠١٦) پرۆژە
• هەڵەبجە (٥٠) پرۆژە
• گەرمیان (٧٦) پرۆژە
• ڕاپەڕین (١١٨) پرۆژە
كۆی گشتی ئەو پرۆژانەى لەو ماوەیەدا پشکنین و بەدواداچوونیان بۆ کراوە: ٤٨٩٥پرۆژە
پێنجەم/ پشكنین لەتاقیگەکانى دەستەکەمان بەم جۆرە بووە:
١. تاقیگەى ژینگەى هەولێر
• ژمارەى نموونە : (٧٥٨)
• ژمارەى پشکنین : (١٢٨١٠)
٢. تاقیگەى ژینگەى سلێمانی
• ژمارەى نموونە (٧٠٦)
• ژمارەى پشكنین (٧٥٧٠)
٣. تاقیگەى ژینگەى دهۆك
• ژمارەى نموونە (١٧٩٤)
• ژمارەى پشكنین (٨٤٤٨)
كۆی گشتی ژمارەى نموونەکان: (٣٢٥٨) نموونە.
کۆى گشتى جۆرەکانى پشکنین: ( ٢٨٨٢٨) پشکنین.
شەشەم/ لەبری سەوزکردن بۆ ئەو پرۆژانەی پێش یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠٠٨ ی ژینگە دامەزراون یان بەهەر هۆکارێک رەزامەندی ژینگەییان وەرنەگرتووە و لەئێستادا کار دەکەن و بونەتە وەقع الحال و، شوێنی سەوزکردنیان نیە لە پرۆژەکەدا = (١٥٥١٠٠) م٢ کە دەکاتە زیاترە لە (٦٢) دۆنم.
حەوتەم/ دۆزینەوەى هەلى کارو دامەزراندنى دەرچوانى ژینگە لە سەر پرۆژەکانى کەرتى تایبەت، دواى وەرگرتنى رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران و بەپێى رێنمایی (١)ى ٢٠٢٢، (٦٦) دەرچوو وەکو چاودێر لەسەر پرۆژەکان دانراون.
هەشتەم/ داهاتى کۆکراوەى گشت فەرمانگەکانی دەستەکەمان لە ماوەی شەش مانگ دەکاتە:
كۆی گشتی داهاتی دەستەکەمان (٩٣٥٥٢١٠٠٠)نۆ سەد وسی وپێنج ملیۆن وپێنج سەد و بیست ویەک هەزار دینار.
نۆیەم/ هەڵمەتی هۆشیاری و پێدانى رێنمایی ژینگەیى بە چین و توێژەکانى کۆمەڵگا، بەمەبەستى پاراستنى ژینگەى کوردستان بەم جۆرە بووە:
• دیوانی دەستە/ (٤٢٨)
• هەولێر (١١٧)
• دهۆك (٢١٥)
• سلێمانی ( ٧٦)
• هەڵەبجە (١٥)
• ڕاپەڕین (١٥٩)
• گەرمیان (١٥٦)
كۆی گشتی: (١١٦٦) چالاكی .