رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

تیمی پەروەردەی ئازادبوون لەگەڵ مامۆستا فایەق سەعید کۆدەبێتەوە

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی شەممە رێککەوتی (17/12/2022) لە هۆڵی ساڵۆنی فکری ئازادبوون، تیمی پەروەردەی ئازادبوون لەگەڵ مامۆستا فایەق سەعید کۆبوونەوە.

تەوەری کۆبوونەوەکە بریتی بوو گفتوگۆ لەسەر‌ پڕۆژه‌ی‌  (دیداكتیك) كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ په‌روه‌رده‌ییه‌، کە له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت و (600) راهێنەر راهێنان ئامادەدەکرێت.

لەسەرتادا مامۆستا فایه‌ق، به‌وردی‌ باسی‌ چۆنێتی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ بۆ ئامادەبوان كرد و تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر كارو ئه‌نجامەکانی و دواتر  ئامادەبووانیش به ‌پرسیارو سه‌رنجه‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ وه‌ڵام  كۆبوونەوەکەیان ده‌وڵه‌مه‌ندكرا.

لە کۆتیدا تیمی پەروەردە ئەم پێشنیازانەی پێشکەشی مامۆستا فایەق کرد:

١. بەردەوامیدان بە خولی راهێنانەکە.

٢. خولەکانی تر زۆرێک لە گرفتەکانی سیستمی پەروەردە و مامۆستایان بگرێتەوە و تەنها قەتیس نەمێنێت لە دیداکتیکدا.

3.کاربکرێت بەرنامەی کۆلێژی پەروەردەیی بە شێوەیەک بگۆڕدرێت، کە ئەوی دەبێت بە مامۆستا، بە تەواوەتی توانای مامۆستایەتی هەبێت، واتە تەنها بۆ وەرگرتنی بڕوانامە نەبێت.

٤. خولەکانی تر مامۆستاکانی زانکۆکان و پەیمانگاکانیش بگرێتەوە.