رۆژی سێ شەممە، رێککەوتی (13/12/2022) لەناوەندی رەهەند و ڕۆمان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک خوێنەر و کتێب دۆستان، لەلایەن وەرگێڕ (هەورمان وریا) و (د.نەوزار ئەحمەد ئەسوەد) ناساندن و گفتوگۆ کرا دەربارەی نوێترین چاپکراوی رێکخراوی ئازادبوون، بە ناونیشانی لە (مۆدێرنەوە بۆ جیهانگیری، گه‌شتێك به‌ناو فیكری ئه‌وروپیدا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر فیكری عه‌ره‌بی) لە نووسینی هاشم ساڵح، وەرگێران هەورامان وریا قانع.
کتێبەکە، گەشتێکی فرکی قوڵە بە ناوی پێنج سەدەی ئەوروپادا و لە چل و چوار بەش پیکهاتووە و لە دووتوێی (520) لاپەڕەدایە چاپکراوە و لە کتێبخانەکان بەردەستە.
کورتەیەکی گرنگ
پێشه‌كییه‌كی گشتی
عه‌ره‌ب له نێوان دوو مۆدێرنه دا!
سه‌ره‌تا و پێش هه‌مو شتێك، پێویسته ئه‌م پرسیاره بخه‌ینه‌ڕوو: مۆدێرنه چییه؟ یه‌كه‌مجار پێموابوو پێناسه‌كردنی ئاسانه و هیچی وای ناوێت و بڕاوه‌ته‌وه، بگره پێموابوو پێویستی به پێناسه‌كردن هه‌ر نییه! به‌ڵام دوای بیركردنه‌وه، بۆم ده‌ركه‌وت مه‌حاڵه تاقه یه‌ك پێناسه بۆ ئه‌م چه‌مكه بكرێت؛ كه ساڵانێكه دونیای پڕكردووه و تا ئێستاش خه‌ڵكی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. هه‌مو ئه‌وه‌ی من له‌سه‌ره‌تاوه تێبینیم كردووه، ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خۆرئاوا، سه‌رقاڵی ڕه‌خنه‌گرتنه له مۆدێرنه، یان خه‌ریكی ڕاستكردنه‌وه‌ی ئاراسته و ڕێڕه‌وه‌كه‌یه‌تی یاخود ده‌ستكه‌وت و ده‌رئه‌نجامه‌كانی له بێژنگ ده‌دات. ئه‌وا سه‌رجه‌م جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، جارێ هێشتا هه‌ر له به‌رده‌م ده‌رگاكانیدا ڕاوه‌ستاون. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ره‌نده‌ی، نێوان عه‌ره‌ب و خۆرئاوا، له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه.
ڕۆشنبیری خۆرئاوا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به درێژایی دوو سه‌ده‌ی ڕابردوو، ئه‌وه‌نده له سایه‌ی مۆدێرنه‌دا ژیاوه، لێی بێزار و وه‌ڕس بووه. به‌ڵام ڕۆشنبیری عه‌ره‌ب، جارێ په‌رۆشی ئه‌وه‌یه بزانێت چییه، پاشان به تایبه‌ت په‌رۆشی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر زه‌مینی كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بییه‌كان، به‌رجه‌سته بكرێت و به واقیعی بیبینێت. ئا به‌م جۆره ده‌بینین، ئه‌گه‌ر له پاریسه‌وه مه‌سه‌له‌ی مۆدێرنه بخه‌ینه‌ڕوو و له‌وێوه لێی بڕوانین و قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، ته‌واو جیاوازه له‌وه‌ی له پایته‌خته‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه بیخه‌ینه‌ڕوو و قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ین.
زانای سۆسیۆلۆژستی فه‌ره‌نسی “ئالان تۆرین”، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێناسه‌ی مۆدێرنه ده‌كات: مۆدێرنه بریتییه له سه‌ركه‌وتنی عه‌قڵ و جێگرتنه‌وه‌ی شوێنی تیۆلۆژیای مه‌سیحی به زانست له نێو كۆمه‌ڵگا ئه‌وروپییه‌كاندا. لێره‌وه ئه‌وه عه‌قڵه، زانست و كاركردنه‌كانی، له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع و له ژیانی ڕۆژانه‌دا، ئاراسته ده‌كات. هه‌ر عه‌قڵیشه كۆمه‌ڵگا به ڕێگایه‌كی دروست و گونجاو ڕێكده‌خات، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی تێركردنی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان و به‌خته‌وه‌ركردنیان ده‌كات. هه‌ر عه‌قڵه، ده‌وڵه‌تی یاسا و دامه‌زراوه‌كان دێنێته ئاراوه و ده‌یانخاته شوێنی ده‌وڵه‌تی هه‌ڕه‌مه‌كی بێ سه‌روبه‌ر و گه‌نده‌ڵ و خزمخزمێنه. بێگومان جه‌وهه‌ر و كرۆكی مۆدێرنه ئازادییه: “واته ئازادی بیركردنه‌وه و گوزارشتكردن و ئازدی سه‌ربه‌خۆیی ویژدانی مرۆڤ، له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م باوه‌ڕ و ده‌سه‌ڵاته دۆگماییه‌كان كه بێ ویست و حه‌زی خۆت و بێ هیچ گفتوگۆ كردنێك، به تۆپزی و به‌زۆری زۆرداری، له‌سه‌ره‌وه به‌سه‌رتدا سه‌پێنراون. جه‌وهه‌ری مۆدێرنه ئا لێره‌دایه. به‌م مانایه ناكرێت به كۆمه‌ڵگایه‌ك بڵێین مۆدرێن، ئه‌گه‌ر شانی دابێته به‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای ئوسوڵی یان ئایدۆلۆژیای ڕه‌گه‌زپه‌رستی نه‌ته‌وه‌یی”، لێره‌دا قسه‌كانی ئالان تۆرین كۆتاییان پێدێت.
وه‌لێ ئالان تۆرین بۆ ته‌واكردنی پێناسه‌ی مۆدێرنه، به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ: مۆدێرنه به ته‌نها بریتی نییه له گۆڕانكاریی په‌تی، یان به‌دوایه‌كداهاتنی ڕووداوه‌كان و چركه‌ساته‌كان نییه كه یه‌ك له دوای یه‌كه‌وه دێن. به‌ڵكو مۆدێرنه بریتییه له بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می چالاكییه عه‌قڵانی و زانستی و كارگێڕییه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا. ئه‌مه واتای ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌كی دیكارتیانه، واته به شێوه‌یه‌كی ورد و ڕێك‌وپێك.
ڕه‌وتی نه‌ریتپارێز/ ته‌قلیدی، به به‌شێكی ئه‌م پێناسه‌یه ڕازییه و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه. ئه‌و ڕه‌وته له‌به‌ر سوده زانستییه‌كه‌ی و پاشان له پێناو ئه‌وه‌ی وه‌ك چه‌كێكی كاریگه‌ر بۆ دژایه‌تیكردنی خودی خۆرئاوا به‌كاریبێنێت، ڕازییه به گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ جیهانی عه‌ره‌بی. به‌ڵام ڕازی نییه ئه‌و فیكر و تیۆره فه‌لسه‌فیانه بگوازێته‌وه كه هۆكارن بۆ دروستكردنی ته‌كنه‌لۆژیا یان هاوشانی ئه‌و سه‌ریانهه‌ڵداوه. ئه‌م تێڕوانینه كۆمه‌ڵگایه‌ك دروست ده‌كات كه دووچاری شیزۆفیرینا یان كه‌رتبوونی كه‌سایه‌تی بووبێت. واته كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌لایه‌كه‌وه مه‌حكومه به‌وه‌ی سه‌رشۆڕی دید و بیركردنه‌وه كۆن و به‌سه‌رچووه‌كان بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پڕ پڕه له تازه‌ترین جۆری كاڵا و داهێنانی ته‌كنه‌لۆژی. ئا له‌به‌ر ئه‌مه‌یه، تا ئێستاش له جیهانی عه‌ره‌بیدا، ناتوانین قسه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی مۆدێرنه بكه‌ین.
من هه‌رگیز به ڕه‌هایی بانگه‌شه‌ی غه‌ره‌بزه‌ده‌یی یان وازهێنان له كه‌له‌پوری ڕه‌سه‌نی عه‌ره‌بی ئیسلامی-مان ناكه‌م. ئاخر ئه‌وه هه‌ر له منداڵییه‌وه كه‌له‌پوری منه و له‌ناوه‌وه‌یدا نه‌بێت ناتوانم هه‌ناسه بده‌م. وه‌ك چۆن ماسی ئه‌گه‌ر له ئاو ده‌ربهێنرێت ده‌مرێت، منیش ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌له‌پوره‌م لێ قه‌ده‌غه‌بكرێت یان لێی بێمه ده‌ره‌وه، ده‌مرم. چونكه له ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام و زمانی عه‌ره‌بی، نه ژیان هه‌یه و نه نه‌مری و نه ئاینده. وه‌لێ من داوا ده‌كه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه بۆ ئه‌و كه‌له‌پوره بكرێت. من ناتوانم له سایه‌ی ئه‌و خوێندنه‌وه باوه سه‌ركوتکه‌ره توندڕه‌وه‌دا، هه‌ناسه بده‌م، له‌و بڕوایه‌دام هه‌ر من وانیم.
فه‌یله‌سوفانی ڕۆشنگه‌ری له ئه‌وروپا، له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه ڤۆڵتێر و دیدرۆ، ڕازیبوون به‌وه‌ی بچنه پاڵ زاڵمێكی ڕۆشنگه‌ری وه‌ك “فریدریكی گه‌وره” له پروسیا یان “كاترینی دووه‌م” له ڕوسیا، بۆچی ئه‌و كاره‌یان كرد؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژگاره‌دا، تاقه ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌و دوو ستمگه‌ره، یه‌سوعییه‌كان بوون: واته برایانی مه‌سیحی! بێگومان فه‌یله‌سوفه‌كان خه‌ونیان به سه‌رده‌مێكی دیكه‌وه ده‌بینی كه تێیدا كۆتایی به ستمگه‌ری هاتبێت، ئه‌گه‌رچی ستمگه‌رێكی ڕۆشنگه‌ریش بێت. ئه‌وان ده‌یانویست سه‌رده‌می ئازادییه دیموكراسییه‌كان و حوكمڕانی گه‌لانی پێگه‌یشتووی ڕۆشنگه‌ر بێته‌ئاراوه. به‌ڵام فه‌یله‌سوفه‌كان ده‌یانزانی ئه‌وه كێشه‌یه‌كی سه‌خت و ئاڵۆزه و ئه‌م خه‌ونه جوانه، ته‌نها دوای مردنیان به چه‌ندین ساڵ، ئینجا به‌دیدێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به دروستی ڕوویدا. لێره‌وه ئه‌وان (تۆوه)كه‌یان چاند و نه‌وه‌كانی دواتر، به‌روبوومه‌كه‌یان چنییه‌وه.