رۆژی شەممە، رێککەوتی (١٩/١١/٢٠٢٢)، جیهاد محەمەد، نوێنەری تیمی پەروەردەی ئازادبوون لەگەڵ بێسوون جەبار، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە، بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی خاوەن پیداویستی تایبەت و پێویستیەکانیان، دواتر رێککەوتن تیمی پەروەردە نامەیەک ئامادەبکات و پێداویستیەکان دەستنیشان بکات و ئاڕاستەی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بکەن.
دەقی نامەکە:
بۆ بەڕێز وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی
نامەیەک لە تیمی پەروەردەی ڕێکخراوی ئازادبوون، کە بەو هیوایەی بەڕێزتان لەگەڵ هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵادا بتوانن ئەو پێویستیانە جێبەجێ بکەن:
1-هۆشیاركرنه‌وه‌ی دایك و باوكی ئه‌و مناڵانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، تا ئه‌م حاڵه‌تانه به‌ئاسایی وه‌ربگرن و هاوكاری مناڵه‌كانیان بن.
2-هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، تا به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته دروست بكه‌ن و گرنگی پێ بده‌ن.
3- دروستكردنی ڕامپا له هه‌موو قوتابخانه‌و خوێندنگه‌یه‌ك، به‌مه‌به‌ستی هاتوچۆی ئاسان بۆ ئه‌و قوتابیانه.
4- بوونی ته‌والێتی تایبه‌ت و گونجاو بە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان له فوتابخانه‌كاندا.
5- دابینكردنی كورسی جوڵاو له‌هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك و به‌كارهێنانی له‌كاتی پێویستدا.
6- دابینكردنی ئه‌و هۆكاره فێركارییانه‌ی تایبه‌تن به‌خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
7- هه‌بوونی پاركینی ئۆتۆمبێل و شوێنی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له هه‌ر قوتابخانه‌و خوێندنگه‌یه‌كدا.
8- دابینكردنی مامۆستا و ڕاهێنه‌ری تایبه‌ت به‌خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
9- دانی ژووری تایبەت، یان كەرەڤانەی ٣مەتر بە ٤مەتر، یا گه ورەتر بۆ خاوه‌ن پیداویستی تایبەت له خویندنگاكاندا بۆ ئەو وانانەی کە ناتوانن تێی بگەن لەگەڵ خۆێنکارانی ئاسایدا نەک جیاکرنەوەیان کە ھەست بەوەبکەن مرۆڤی پلە دوون.
10- جیانەکردنەوەی پرۆگرام بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و، لە ژورە تایبەتەکان مامۆستای تایبەتی خۆیان زیاتر ئەو وانانەیان بۆ ئاسانکات كەلایان قورسە، بەتایبەت ئەنجامدانی تاقیکردەوەی پراکتیکی و بەکارھێنانی ھۆکارەكانی فێربوون بەسادەی وھاندانی زیاتر.
11- پێدانی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به‌و مامۆستا‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌و قوتابخانانه‌ندا مامۆستایی دەکەن.
12- ھەموو مامۆستایەک تا لەپرۆسەی پەروەردەدا بێت پێویستی بە خولی بەردووام واتە traning ھەیە تا مامۆستا‌و باوک بێت و، دەبێت فێر بێت پەروەردەش لە گۆرانی بەردەوامدایە، پاوڵۆ فرێری دەڵێت (مامۆستای فێرخوازو فێرخوازی مامۆستا).
13- دامه‌زراندنی ده‌رچووانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت (نەك بەگرێبەست بۆ ژورە تایبەتەکانیان).
14- دانانی ڕاوێژكاری ده‌روونی و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له ھەموو قوتابخانه‌و خوێندنگاکان‌دا بۆ فێربونی ھڵسوکەوت و دایەلۆگی پەروەردەیی لەگەڵیاندا تا ھەستیان بریندار نەکرێت لە لایەن خوێنکارانی ئاسای و ستافی خوێندنگاوە.
15- پێویسته ژماره‌ی قوتابی و خوێندكارانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له ژورە تایبەتەكاندا كه‌م بن، تا بتوانرێت به‌باشی ڕابهێنرێن لەسەر فیربوون.
16- دابینكردنی ئه‌و پێویستانه‌ی ده‌بنه هۆكاری ئاسانكاری فێربوون بۆ قوتابیان، وه‌ك ئامێری بیستن و چاویلکەی دووربینی، یا نزیکبینی.
17- بوونی کارمەندی تەندروستی لە ھەموو خوێندنگاکان‌دا به تایبەتی قوناغی ١-٦بۆ بەدواداچونی گرفتی تەندروستی خوێندکاران لە ڕووی بینین، بیستن و دەم و دان، بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخوشی وهزری و، ئاگادار كردنەوەی بهخێوكەر له كاتی بوونی ئەو گرفتانەی چارەسەری ئاسان نیه. به‌تایبه‌تی گرفتی دەروونی قورس، كه پیویستی به پسپۆڕی دەروونی باش هەیه.
18- زور گرنگه ستافی كارگێری بەتایبەت بەرێوەبەر کەسێکی پەروەردەی بەئەزمون و لێهاتوو بێت و گرێی دەرونی نەبێت، ئەمە نەچەسپێت بەڕاستی باری لاری فێرگە ڕاست نابێتەوە. چەندەھا فێرگە بە بەڕێوەبەری لێهاتوو ھەنگاوی خێرا‌و بەردەوامی ناوه، چەندانی تر بەرەو دواوە گەڕاوەته‌وه. خویندنگای وێران کرد. بەڕێوەبەر کە لیدەر نەبوو مامۆستا بەتواناکانیش وێران دەبن.
19- دەستنیشانکردنی ڕادەی بیرکۆڵی ئه‌و مناڵانه تا به‌پێی پێویست ڕه‌چاوی هه‌لومه‌رج و ژیانیان بكرێت.
20- دابینکردنی پاسی تایبەت بۆ هاتوچۆ پێکردنیان، بەتایبەتی ئەوانەی حاڵەتەکەیان قورسە، چونکە ئەمانە زیاتر سەر بە ماڵە هەژار و مامناوەندەکانن.
21- کارمەندی تایبەت پێویستە بۆ یارمەتیدانیان لە هەڵسوکەوتیاندا.
22- بەردەوام په‌یوەندی کردن بە کەسوکاریانەوە.
23- دابینکردنی یارییەکان بەهەموو جۆرەکانییانەوە لە خوێندنگەکاندا.