رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

كوردستان یاسایەكی كاری شەرەفمەندانەی پێویستە

Facebook
Twitter
LinkedIn

كوردي- عربي

دەقی یاداشتنامەی چەندین پارتی چەپ و رێكخراو و سەندیكاكان لە بارەی پڕۆژە یاسای كاری هەرێمی كوردستان كە بڕیارە لە پەڕلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت .

یاداشتنامەیەك بۆ بەڕێزان:

–     ڕای گشتی، پەرلەمانی كوردستان، وەزارەتی كار، سەندیكا و ڕێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان.

ئێمە ئەوانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە وەك هێزە چەپ و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکاکان، دوای چەندین كۆبوونەوە و كۆنفرانس و گۆڕینەوەی بیروڕا و بە بەشداری هەڵسوراوانی كرێكاران، ئەم یاداشتە لەبارەی ڕەشنوسی پرۆژە یاسای كاری هەرێمی كوردستان كە بڕیار وایە بەم زووانە لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان پەسەند بكرێت بڵاودەكەینەوە، كە تیایدا ڕا و تێبینی و بەدیلی خۆمانمان بەرانبەر مادە و بڕگەكان دیاریكردووە لە پێناو دابینكردنی لایەنی كەمی ژیانێكی شەرەفمەندانە بۆ هێزی كاری مرۆیی كوردستانی.

گرێبەستی كار و پێگەی كرێكار لە پرۆژەكەدا

یەكەم: لە بەشی شەشەم و گرێبەستی تاكانە لە مادەی (32) برگەی دووم و  سێیەم، ماوەی تاقیكردنەوەی تواناكانی كرێكار بۆ سێ‌ مانگ درێژ دەكاتەوە و لەو ماوەیە خاوەنكار سەرپشك دەكات هەر كاتێك بیەوێت كرێكارەكە دەربكات تەنیا مەرجی ئەوەیە (7) رۆژ پێشتر ئاگەداری بكاتەوە، داوا دەكەین لە مانگێگ زیاتر نەبێت ماوەكەی.

لە مادەی (33) لە برگەی دووەم بوونی گرێبەستی كاتی دەبەستێتەوە بە پێداویستییەكانی كار و دەڵێت: (نابێت ماوەی گرێبەست دیاری بكرێت لەو كارانەی بە سروشتی خۆیان بەردەوامی هەیە مەگەر پێداویستییەكانی كار بخوازێت پشت ببەستێت بە رێكارانی سەربار بۆ ماوە و كاری دیاریكراوەوە.

برگەی یەكەمی ئەم خاڵە گرنگە بەڵام لە دوای وشەی مەگەرەوە ئیتر ئەم نیوە بڕگەیە، هەر خاوەنكارێك بیەوێت دەتوانێت لە بری كاری بەردەوام گرێبەستی كاتی بۆ زۆرینەی كرێكارەكانی بكات بۆ ئەوەی هەركاتێك ویستی هەبوو گرێبەستەكە هەڵبوەشنێتەوە، ئەمە كرێكار بۆ هەمیشە لە دۆخێكی سایكۆلۆژی و كۆمەڵایەتی و ئابووری ناسەقامیگر دەهێڵێتەوە.

هاوكات لەگەڵ ئەوەی لەم پرۆژەیەدا بە هیچ شێوەیەك حكوومەت پابەند ناكات بە دابینكردنی هەلی كاری شیاو بۆ هاووڵاتییان تەنانەت وەك ئەوەی لە یاسای ژمارە 37ی 2015ی عێراقیش هاتووە، لابراوە.

نەبوونی هیچ چوارچێوەیەكی یاسایی پابەندكراو بۆ دابینكردنی هەلی كار لەم پرۆژەیەدا پێچەوانەی چەندین رێككەوتننامەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە، لەوانە جارنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ ساڵی 1948، لە بەندی 23ی بەیاننامەكەدا هاتووە: هەموو كەسێك مافی كاركردن و ئازادی هەڵبژاردنی كار و هەلومەرجی كاركردنی دادپەروەرانە و ڕەزامەندانە و پاراستنی بێكاری هەیە.

لە برگەكانی دووەم و سێیەمیشدا تەئكید لەسەر مافی یەكسانكردنی پارە و كاری یەكسان و بوونی پاداشتی دادپەروەرانە و قایلكەرانەی هەیە كە گرنتی كاری شایستە و كەرامەتی مرۆیی بۆ خۆی و خێزانەكەی بكات.

لەو چوارچێوەیەدا چەندین رێكکەوتننامەی تری نێودەوڵەتی هەیە و عێراق پابەندە بە تایبەت رێكکەوتننامەی ژمارە 122ی ساڵی 1964 بە رێکكەوتنێكی گرنگ دادەنرێت بۆ چارەسەری بێكاری و چەندین رێنمایی و راسپاردەی تر بۆ پابەندكردنی حكوومەتەكان بە دابینكردنی كاری شیاوی بەرهەمدار بۆ بێكاران بەبێ‌ جیاوازی، ئەمە لە كاتێكدایە لە یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش چارەسەری ئەم پرسە نەكراوە.

دووەم: كرێكارانی كەرتی كشتوكاڵ فەرمانبەرانی گرێبەست لەگەڵ حكوومەت و دامەزراوە حكوومییەكان ئەوانە بەپێی یاسای راژەی مەدەنی دانەمەزراون. بەپێی سەرچاوەكان ژمارەكەیان نزیكەی 50 هەزار كرێكار دەبێت لە هەرێمی کوردستان. هەرچەندە ماددەی سێیەم لە پڕۆژە یاساكە بەناڕاستەوخۆ چارەی ئەو گرفتەی كردووە و دانیانپێدادەنێـت كە ئەوان كرێكارن، بەڵام لە ڕاستیدا ڕاستەوخۆ یاسایەكە خۆی لێنادات. حكوومەتی عێراق چارەی كێشەی ئەوانی كردووە بەپێی هەمان یاسا بەپێی هەمان ماددە و بڕگەیەك كە لەناو (الاسباب الموجبە) لە كۆتای یاسایەكە دانراوە، بەڵام لە پڕۆژە یاساكەی هەرێم لە هۆیەكانی دەرچوونی یاسایەكە لادراوە، پێمان وایە دەبێت دان بە فەرمانبەرانی گرێبەست بنرێـت وەكو كرێكار بۆ ئەوەی مافەكانیان لە سەعاتی كار و كرێ و پشوو مافی دامەزراندنی سەندیكا و دابینكردنی پێداویستییەكانی سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی و…تد مسۆگەر بكرێن.

سێیەم: لەبارەی گرێبەستی كار

لە لقی دووەم، مادەی (38)دا  دەڵێت: ئەگەر بارودۆخی كاركردنەكە لە پرۆژەكەدا پێویست بە كەمكردنەوەی قەبارەكەی بكات لە دوای ئاگەداركردنەوەی وەزارەت لەم بارەیەوە. لێرەدا خاوەنكار تاك لایەنە دەتوانێ‌ گرێبەستەكە هەڵبوەشێنێتەوە و كرێكارەكە دەربكات.

ئەمە ئامادەكردنی ژینگەیەكی تری ترسناكە بۆ خراپتربوونی ژینگەی كار، لابردنی بەربەستێكی تری یاساییە بۆ چاوچنۆكی سەرمایەدار لەوەی هەر كاتێك كرێكار وەك كۆیلە بەپێی مەیلی ئەو نەجوڵایەوە دەری بكات یان لە لایەك ژمارەی كاتژمێرەكانی كاركردن زیاد بكات لە لاكەی تر ژمارەی كرێكارەكان كەمتر بكاتەوە بۆ كەمكردنەوەی تێچوو و زیادكردنی قازانج.

لەوبارەیەوە یاسای ژمارە 37ی كاری عێراقی پێشكەوتووترە، لە مادەی (43) برگەی (د)، دەڵێت: (ئەگەر بارودۆخی پرۆژەكە وای خواست كە قەبارەكەی بچوك بكرێتەوە، بەڵام بە مەرجێك وەزیر ڕەزامەندی لەسەر ئەو بچوككردنەوەیە بدات).

ئەگەر دیقەت بدەین لە مادەی 38ی رەشنوسەكەی كوردستان مەرج و رەزامەندبوونی وەزیری گۆڕیوە بۆ تەنیا ئاگاداركردنەوەی وەزارەت.

ئاڵوگۆڕپێكردنی ئەم دەستەواژانە زۆر بە ڕوونی لە لایەك كەم كردنەوەی پێگەی كرێكار و كاری هەمیشەییە لە لاكەی تر فراوانكردنی دەسەڵاتی خاوەنكار و كۆمپانیا و سەرمایەدارەكانە.

چوارەم: كاتژمێرەكانی كاركردن و پشووی كرێكاران

لە چەند برگەیەكی دیاریكراو، دان بە هەندێك لە مافەكانی كرێكاراندا نراوە، بەڵام كاتژمێرەكانی كاركردنی رۆژانەی بە 8 كاتژمێر و یەك رۆژ پشووی لە هەفتەیەك دیاریكردووە، لە كاتێكدا لە یاسای راژەی مەدەنی فەرمانبەران دوو رۆژ پشووی لە هەفتەیەكدا دیاریكردووە و لە چەندین لایەنیشەوە مافەكانی فەرمانبەرانی باشتر دابین كردووە، پێداگیری دەكەین بۆ كەمكردنەوەی كاتژمێری كاركردن لە نێوان 6 سەعات و دیاریكردنی 2 رۆژ لە هەفتەیەکدا بۆ پشوو. ئەگەر هەر كرێكارێك كاری زیاتری كرد دەبێت وەك كاری سەربار مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و پاداشت وەربگرێت.

دیاریكردنی هەشت سەعات كاركردن و یەك رۆژ لە هەفتەیەكدا لەدوای چەندین گۆڕانكاری لە ئاستی جیهانی و كەم كردنەوەی كاتژمێرەكان لە هەندێك وڵات بۆ شەش كاتژمێر لە رۆژێكدا ناكرێت تازە بە تازە بە یاسا هەشت كاتژمێر بەسەر كرێكاران فەرز بكرێت.

پێنجەم: ئازادی كاری ڕێكخراوەیی و میكانزمی نوێنەرایەتیكردنی كرێكاران

لەبارەی ئازادی كاری سەندیكایی و كاری ڕێكخراوەیی بەپێی ڕێككەوتنامەی 87ی ساڵی 1948ی ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی، یەكێكی ترە لە پرسە گرنگەكان كە عێراق وەك پابەندبوونێک داویەتی و دەبێت هەرێمی كوردستانیش پێوەی پابەند بێـت.

هەرچەندە لەم پرۆژەیەدا باسی كراوە و دانیشی ناوە بە فرەیی كاری سەندیكایی و رێكخراوەیی، بەڵام چۆنیەتی تۆماركردن و گەیشتنی كرێكار بەم چوارچێوەیە باس نەكراوە، دەبێت لە مادەیەك باسی ئەو وردەكارییە بكات لەكاتێكدا یاسای ژمارە 52ی ساڵی 1987ی تایبەت بە رێكخستنی كاری سەندیكایی سەردەمی بەعس تا بە ئێستا بەركارە.

پێویست دەكات بە ماددەیەك ئازادی كاری سەندیكایی و ڕێكخراوەیی كرێكاران بەیاسایەكی تازە لەبەر رۆشنایی ئەم یاسایەدا داوای تەشریعكردنی بكات و كاركردن بەیاسای 52ی ساڵی 1987 رابگرێت.

گرنكە لەبارەی ئەو ڕێكخراوەی كە زۆرترین نوێنەری هەیە و كاراشە هەردوو مەرج بكرێتە بنەما، بەتایبەتی هەڵبژاردن لە شوێنی كار و كارایی چالاكی رێكخراوەكە وەك دوو پێوەر دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بكرێت لە یەك ئاست، واتە لە كاتی بوونی كێشە و ناكۆكی كرێكار لەگەڵ خاوەنكار و پرسەكانی نوێنەرایەتی دەكرێت چەند ڕێكخراوێك بەپێی ئەو دوو مەرجە ئامادەبێت و حكوومەت و دەسەڵاتەكان، دانیان پێدابنێن نەك تەنیا مامەڵە بكات لەگەڵ یەك ڕێكخراوی كرێكاری یان سەندیكایی.

شەشەم: سەلامەتی تەندروستی و پیشەیی

بۆ سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی پێمان وایە دەبێـت ناوەندێكی نیشتمانی هەبێـت لەشار و ئیدارە سەربەخۆكان لە كەسانی پسپۆڕی جیاجیا لەبواری ئەندازیاری و كیمیاویی و فیزیایی و پزیشكی و…تد و كەرەستەكانیان بۆ دابین بكرێت و پشكنەری تایبەتی خۆیان هەبێت و خاوەن بڕیاربن. پشكنەرانی كار ڕۆڵی گرنگیان هەیە و ئەركی گەورەیان لەم یاسایەدا پێ سپێردراوە، بەڵام لە واقیعدا ژمارەیان زۆر كەمە و پێویستە یاساكە رێژەیەك دیاری بكات كە لانی كەم لە هەر شارێكدا 200 پشكنەر كەمتر نەبن كە ئێستا بە هەموو شارەكانەوە ناگەنە چارەگی پێشنیازكراو بۆ هەر شارێك. هەروەها كۆی هەیكەلی ئیداریی و توانای مرۆیی و شێوەی بەڕێوەچوونی كارەكانی وەزارتی كار نەیتوانیوە لایەنی كەمی یاساكانی كرێكاران جێبەجێ بكات.

حەوتەم: هاوسەنگی و یەكسانی جێندەری

پرسی بەدیهێنانی باڵانسی جێندەری لەگەڵ ژینگەیەكی ئارامی كار دوور لە هەراسانكردن و  دەستدرێژی سێكسی بۆ ڕەگەزی مێینە دوو پرسی گرێدراون بە یەكترەوە، كە دەبێت بە مادەیەك %40 لە هەر پرۆژەیەك رێژەی رەگەزی مێیەنە كەمتر نەبێت بۆ ئەم قۆناغە لە كەرتی گشتی و تایبەت جێگیر بكرێت و لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی هەراسانكردن و دەستدرێژی سێكسی، هەروەها وەرگرتنی مۆڵەتی لەدایكبوون بۆ دایك و باوك دیاری بكرێت بۆ ئاگەداری منداڵ دوور لە عەقڵیەتی پیاوسالاری كە ئەركی بەخێوكردن و پەروەدەكردنی منداڵ تەنیا بخرێتە سەر ژنان.

خاڵی لایەنی كەمی كرێ‌

لە مادەی (65)ی پرۆژەكەدا هاتووە ئەگەر بەهۆی رووداوی (قوە القاهیرە) كاری كرێكار وەستا، پارەی 30 رۆژ بدرێتە كرێكار، كەچی لە یاسای كاری عێراقی 60 رۆژ دیاریكراوە، ئێمە داوا دەكەین بكرێتە 90 رۆژ .

لە ماددەی (56) لە ماوەی دوو ساڵ جارێك وەزیر لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لایەنی كەمی كرێ‌ دیاری دەكات، پێویستە ئەوە بكرێتە ساڵانە، هەروەها ئەوەشی بۆ زیاد بكرێت لە كاتی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی تێچووی پێداویستییەكانی ژیان لایەنی كەمی كرێش بەرز دەكرێتەوە كە بتوانێت ژیانێكی شەرەفمەندانە بۆ كرێكاران دابین بكات. دەبێت ئەم دیاریكردنە وەك پرسێكی گشتی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت بە شەفافی بەشداری كرێكاران مسۆگەر بكات و بخرێتە بەردەم گفتوگۆ لە نێوان سەندیكاكانی كرێكاران و لەناو كرێكاران بەگشتی، نەك وەك ئەوەی ئێستا هەیە بەم میكانزمە لایەنی كەمی كرێ‌ بە بڕی 350000 هەزار دیناری عێراقی بۆ ئەمرۆ دیاریكردووە، بەم پێوەرە بێت ئەوەی لەسەرووی سێ‌ سەد و پەنجا هەزار دینار مووچەكەی بێت، ناچێتە ژێر هێڵی هەژارییەوە! هاوكات بە بەرچاوی وەزارەتی كار و حكوومەتەوە هەزاران كرێكاری ژینگەپارێز بە كەمتر لەو بڕەپارەیەش گرێبەستیان لەگەڵ كراوە واتە كەمتر لە 350 هەزار دینار، بەشێكی زۆریشیان چەندین مانگە لەو بڕەپارەیەش بێبەشكراون و مووچەكانیان پێنادرێت و بەشێكیشیان گرێبەستەكانیان هەڵدەوەشێنرێنەوە.

چەندین تێبینی تر لە لایەن رێكخراوەكان و سەندیكاكانی كرێكاران و هەڵسوڕاوانی كرێكاری پێشكەشكراوە، پێویستە لەبەر چاو بگیرێت و بەهیچ شێوەیەك پەلە لە دەركردنی یاسایەكی وا گرنگ نەكرێت، پێویست دەكات جارێكی تر لە ناوەندەكانی كار و لەگەڵ سەندیكا و ڕێكخراوەكان و شارەزایان و هەڵسوڕاوان و ئەو هێز و لایەنە چەپانەی گرنگی بەم پرسە دەدەن بەشدارییەكی ماناداریان بۆ مسۆگەر بكرێت.

 لە كۆتاییدا، بوونی پرۆژە یاسایەكی كاری هاوچەرخ كە بتوانێت مافەكانی مرۆڤ و مافە ئابووری و كۆمەڵایەتییە گەردوونییەكانی كرێكاران دەستەبەر بكات بە كارێكی گرنگ و پێویست دەزانین، بەڵام ئەم پرۆژە یاسایە بەم جۆرەی هاتووە ڕەت دەكەینەوە. لە هەمان كاتدا پێشوازی لە هەر هەوڵێكیش دەكەین كە بتوانێت ئەم خاڵانەی ئاماژەمان پێداوە جێگیر بكات لە پرۆژەكەدا  لە پێناو بەدیهێنانی بەشێك لەمافەكانی مرۆڤ و لایەنی كەمی ژیانێكی شەرەفمەندانە بۆ چینی (كرێكاران، لاوان و گەنجان و ژنان و بێكاران و پەراوێزخراوەكان بە گشتی).

ناوی لایەنەکان:

  • حزبی شیوعی كوردستان
  • حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
  • بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
  • یەكێتی كۆمۆنیستەكان
  • یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی پارێزگای کەرکوك
  • رێكخراوی فریاكەوتنی میللی
  • رێكخراوی بیمە بۆ مافە ئابوری و كۆمەڵایەتیەكان
  • رێكخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی و تاكگەرایی
  • رێكخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
  • رێكخراوی ئەحمەد بانیخێڵانی بۆ پەرەپێدانی مرۆیی
  • هەڵمەتی دادپەروەری
  • تۆڕی ڕێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
  • كۆمەڵەی ڕوناكبیری و كۆمەڵایەتی كەركووك
  • ڕێكخراوی پارسا بۆ گەشەپێدانی بەردەوام
  • یەكێتی لاوانی كوردستان
  • تۆڕی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی كوردستان
  • ڕێكخراوی لێكۆڵینەوە و گەشەپێدان.
  • تۆڕی هاوپەیمانی ڕاهێنەرانی مافەكانی مرۆڤ

27/11/2022

– الرأي العام وبرلمان كوردستان ووزارة العمل والنقابات والمنظمات المحلية والدولية.

نحن المدرجون أدناه ؛ بصفتنا قوى اليسار ومنظمات المجتمع المدني  و اتحادات النقابات العمالیة، وبعد عقد عدة لقاءات ومؤتمرات وتبادل للآراء بمشاركة نشطاء عماليين ، ننشر هذه المذكرة حول مشروع قانون العمل لإقليم كوردستان والمقرر إقراره قريباً في برلمان إقليم كوردستان.  لقد حددنا في هذه المذکرة ملاحظاتنا، وبدائلنا للمواد والبنود من أجل توفير الحد الادنی من حياة كريمة ومشرفة للقوى العاملة البشرية الكردية.

أولاً:

في الجزء السادس من العقد الفردي في المادة 32 ، الفقرتان 2 و 3 ، مددت فترة اختبار مهارات العامل لمدة ثلاثة أشهر ويكلف صاحب العمل بفصل العامل متى شاء، الشرط الوحيد هو إخطاره بفترة (7) أيام مقدما ، نطالب بأن لا تتجاوز المدة شهرًا واحدًا.

وتربط الفقرة 2 من المادة 33 بجود عقود مؤقتة بمتطلبات العمل وتنص على ما يلي: “لا يجوز تحديد مدة العقد في الأعمال المستمرة بطبيعتها ما لم تتطلب متطلبات العمل تدابير إضافية للمدة المحددة و العمل المحدد.

الفقرة الأولى من هذه النقطة مهمة ، ولكن بعد عبارة ” ما لم”، اي نصف هذه الفقرة ، يمكن لأي صاحب عمل أن يبرم عقودًا مؤقتة لغالبية عماله بدلاً من العمل الدائم ، بحيث يمكن إنهاء العقد متى شاء. هذا يترك العامل في وضع غير مستقر نفسيا واجتماعيا واقتصاديا .

أن مشروع القانون لا يلزم الحكومة بتوفير فرص عمل لائقة للمواطنين ، في حين ورد ذلك في القانون العراقي رقم 37 لعام 2015 .

إن غياب أي إطار قانوني ملزم لتوفير فرص العمل في هذا المشروع يتعارض مع العديد من الاتفاقيات المحلية والدولية ، بما في ذلك الإعلان العالمي لحقوق الإنسان لعام 1948 ، حيث تنص المادة 23 من الإعلان على ما يلي: لكل شخص الحق في العمل ، وله حرية اختياره بشروط عادلة مرضية كما أن له حق الحماية من البطالة.تؤكد المادتان 2 و 3 على الحق في المساواة في الأجر والعمل المتساوي وفي أجر عادل ومقنع يضمن العمل اللائق والكرامة الإنسانية له ولأسرته.وفي هذا السياق ، هناك عدة اتفاقيات دولية أخرى ويلتزم العراق بها ، ولا سيما الاتفاقية رقم 122 لسنة 1964 التي تعتبر اتفاقية مهمة لحل مشكلة البطالة والعديد من التوجيهات والتوصيات الأخرى لإلزام الحكومات بتوفير عمل منتج لائق للعاطلين دون تمييز، هذا في وقت لم يعالج قانون التقاعد والضمان هذه المسألة.

ثانياً:

العمال الزراعيون،  الموظفون المتعاقدون في المؤسسات الحكومية والحكومية لم یتم توظیفهم بموجب قانون الخدمة المدنية. وبحسب المصادر فإن عدد العاملين في الاقلیم یقترب من ٥٠ الف عامل. على الرغم من أن المادة 3 من مشروع القانون تحل المشكلة بشكل غير مباشر وتقر بأنهم عمال ، إلا أن القانون في الواقع لا ينطبق بشكل مباشر، وقد قامت الحكومة العراقية بحل مشكلتهم وفق نفس القانون وفق نفس المادة والفقرة في (الاسباب الموجبه) وتم ادراجها في نهایة القانون ، الآ ان هذه النقطة لم يتم الاشارة اليها في ألاسباب لمشروع القانون في الاقلیم. نعتقد أنه يجب الاعتراف بالعاملين المتعاقدين كعمال من أجل ضمان حقوقهم في ساعات العمل ، والأجور ، والراحة ، والحق في تكوين النقابات ، والسلامة والصحة المهنية ، والضمان الاجتماعي ، إلخ.

ثالثا:

حول عقود العمل، وفي الفرع الثاني نصت المادة (38) د) على ما يلي: إذا كانت ظروف العمل في المشروع تتطلب تخفيض الحجم بعد إخطار الوزارة بهذا الشأن. هنا يمكن لصاحب العمل إنهاء العقد من جانب واحد وفصل العامل.

وهذا يهيئ بيئة غير آمنة تؤدي الى تدهور بيئة العمل، حيث يتم إزالة عقبة قانونية أخرى أمام قرارات صاحب العمل وامكانية فصل العامل مالم يتصرف حسب رغبة صاحب العمل. من ناحية: يمكن لصاحب العمل زيادة عدد ساعات العمل، ومن ناحية أخرى  تقليل عدد العمال، لتقليل التكاليف وزيادة الأرباح.

  وفي هذا الصدد يعتبر قانون العمل العراقي رقم 37 أكثر تقدما من المادة 43 فقرة د التي يعطي المجال لصاحب العمل  تقليص حجم العمل في المشروع إذا كانت ظروف المشروع تقتضي ذلك، ولكن بشرط موافقة الوزير على التخفيض، غير ان المادة 38 من مسودة كردستان لا تستلزم موافقة الوزير بل إخطار الوزارة فقط، في حين ان غرض صاحب العمل من تقليص حجم العاملين في المشروع  توسيع لسلطة أصحاب العمل والشركات والرأسماليين من ناحية أخرى.

رابعا:

 ساعات العمل وأجازات العمال؛ في بعض المواد ، يتم الاعتراف ببعض حقوق العمال ، لكن ساعات العمل اليومية المذكورة في القانون هي ثماني ساعات ويوم عطلة واحد في الأسبوع.

 في حين؛ ينص قانون الخدمة المدنية على يومين إجازة في الأسبوع ويوفر حقوقًا أفضل للموظفين من نواحٍ عديدة.

  نحن نرى بأن تقليص ساعات العمل إلى  6 ساعات وتخصيص يومين في الأسبوع للراحة يفسح  المجال لتوفير

 ساعات عمل إضافية ويتلقى أجرًا عن هذا القدر من العمل الإضافي.

إن تحديد ثماني ساعات عمل ويوم عطلة في الأسبوع ، بعد عدة تغيرات في العالم في مجال تخفيض ساعات العمل في بعض الدول إلى ست ساعات في اليوم هي إنجازات كبيرة لا يمكن أن نفرض قانون متناقض مع هذه الإنجازات و نفرض ثماني ساعات على العمال.

خامساً:

الحرية النقابية وآليات تمثيل العمال؛ حرية تكوين الجمعيات والتنظيم بموجب الاتفاقية رقم 87 لعام 1948 لمنظمة العمل الدولية هي قضية مهمة أخرى قدمها العراق كالتزام ويجب على إقليم كوردستان الامتثال لها.

على الرغم من أن هذا المشروع يذكر ويعترف بتعدد العمل النقابي والتنظيمي ، إلا أنه لم يتم ذكر كيفية تسجيل والوصول إلى العمال في هذا الإطار ، يجب ذكر التفاصيل في فقرة.

لا يزال القانون رقم 52 لسنة 1987 بشأن تنظيم النقابات العمالية (في عهد حزب البعث) ساري المفعول.

هناك حاجة لمادة قانونية لطلب تشريع قانون جديد بشأن حرية النقابات العمالية وتنظيمات العمال في ضوء هذا القانون ووقف تنفيذ القانون رقم 52 لسنة 1987.

من المهم اعتبار كلا الشرطين أساسًا للمنظمة (الاتحادات، النقابات) الأكثر تمثيلاً وكفاءة ، لا سيما الاختيار في مكان العمل وكفاءة أنشطة المنظمة حيث يجب التعامل مع معيارين على نفس المستوى يجب أن تفي المنظمة بهذين الشرطين وأن يتم الاعتراف بها من قبل الحكومة والسلطات ، وليس فقط التعامل مع منظمة عمالية أو نقابية واحدة.

سادساً:

الصحة والسلامة المهنية؛ للسلامة والصحة المهنية نؤمن بضرورة وجود مركز وطني في المدن وإدارات مستقلة من مختلف الخبراء في المجالات الهندسية والكيميائية والفيزيائية والطبية وغيرها وتزويدهم بالمعدات ولديهم مفتشون ولهم صلاحیات القرارات. مفتشو العمل لهم دور مهم في هذا القانون ، لكن في الواقع عددهم ضئيل للغاية ويجب أن يحدد القانون نسبة 200 مفتش على الأقل في كل مدينة ، والتي لا تصل حاليًا إلى الربع المقترح لكل مدينة. لم يكن الهيكل الإداري العام والموارد البشرية وأساليب العمل في وزارة العمل قادراً على تنفيذ قوانين العمل على الأقل.

سابعاً:

 التوازن والمساواة بين الجنسين (النوع الاجتماعي)؛ إن مسألة تحقيق التوازن بين الجنسين ، إلى جانب بيئة عمل سلمية خالية من التحرش والاعتداء الجنسي على النساء قضيتان مترابطتان. یجب ان یکون هناك مادة قانونیة ساریة المفعول والتي بموجبها؛ يجب ألا تقل نسبة الموظفات في كل مشروع عن 40٪ من المجموع الکلي لعدد الایدي العاملة في کل مشروع لهذه المرحلة ويجب أن تكون المادة القانونیة ثابتة ومطبقة في القطاعين العام والخاص، ومواجهة  ظاهرة التحرش والاعتداء الجنسي ، وكذلك الحصول على إجازة الأمومة للوالدين لتربية الأطفال ، بعيدًا عن العقلية الذكورية بأن واجب تربية الأطفال يقع على عاتق المرأة فقط.

.

المادة 65 من مشروع القانون تنص على أنه إذا توقف العامل عن العمل بسبب حادثة القاهرة ، يجب دفع أجره لمدة 30 يومًا ، لكن قانون العمل العراقي نص علی 60 يومًا ، نطالب بزيادة المدة إلى 90 يومًا.

وبموجب المادة 56 يحدد الوزير الحد الأدنى للأجور كل سنتين مع الجهات ذات العلاقة ، نطالب؛ بأن يتم هذه العملیة سنويا ، بالإضافة إلى زيادة الحد الأدنى للأجور في حالة التضخم وزيادة تكلفة المعيشة لتوفیر حیاة کریمة ومشرفة للعمال. يجب التعامل مع هذا التحديد كقضية عامة لضمان شفافية مشاركة العمال وطرحها للنقاش بين النقابات العمالية والعمال بشكل عام ليس كما هو موصوف حاليا في هذا القانون ، والیاتها المطروحة التي تحدد حدا أدنى للأجور قدره 350 ألف دينار عراقي للوضع الحالي، فبحسب هذا المعيار فإن من يزيد دخله / راتبه عن ثلاثمائة وخمسين ألف دينار لا يعتبر تحت خط الفقر! وفي الوقت نفسه ، و بعلم وزارة العمل وحكومة إقليم كردستان ؛ تم التعاقد مع آلاف العاملين في مجال البيئة (قطاع خدمات النظافة) بأقل من 350 ألف دينار. وحُرم الكثير منهم من رواتبهم لعدة أشهر وألغيت عقودهم.

يجب أخذ العديد من التعليقات الأخرى التي قدمتها النقابات العمالية والحركات العمالية في الاعتبار ويجب عدم التسرع في سن مثل هذا القانون المهم، وضمان المشاركة الهادفة لمراكز العمل والنقابات والمنظمات والخبراء والنشطاء والقوى والأحزاب اليسارية التي تهتم بهذه القضية.

 في الختام ، نعتبر أنه من المهم والضروري أن يكون هناك قانون عمل حديث يضمن حقوق الإنسان والحقوق الاقتصادية والاجتماعية الشاملة للعمال. لكننا نرفض هذا القانون بصيغته الحالية ونرحب بأي محاولة لإدراج هذه النقاط في مشروع القانون من أجل تحقيق بعض حقوق الإنسان وعلى الأقل حياة كريمة للعمال والشباب والنساء والعاطلين المهمشين بشكل عام

1- الحزب الشيوعي الكوردستاني

2- حزب کادحي الكردستاني

3- الحركة الديمقراطية الشعبية الكردستانية

-4اتحاد الشیوعیین

5- اتحاد نقابات عمال محافظة كركوك

6- منظمة الاغاثة الشعبیة

7- منظمة (بیمە) لتأمين الحقوق الاقتصادية والاجتماعية

8. منظمة (ئازادبوون) / الحرية للتمكين والفردية

9- منظمة (ئێمە) / نحن/ للتنمية البشرية

10- منظمة أحمد بنيخلاني للتنمية البشرية

11- شبكة المنظمات الكردية للمحكمة الجنائية الدولية

12- جمعية كركوك الفكرية والاجتماعية

13- منظمة بارسا للتنمية المستدامة

14- اتحاد شباب كوردستان

15- شبكة منظمات حقوق الانسان الكوردستانية

16- منظمة البحث والتطوير.

17. شبكة تحالف المدربين في مجال حقوق الإنسان

18- حملة العدالة

27/11/2022