رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئازادبوون، سەبارەت بە ئەنجامی پرۆژەی ژینگە

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی یەک شەممە، ڕێککەوتی (٢٠٢٢/١١/٠٦) ڕێکخراوی ئازادبوون، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی پڕۆژەی (چاودێڕی و خستنەڕووی ڕەوشی ژینگە، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بنیادنانی تواناکان) لە هەردوو ناوەندی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە خرایە ڕوو.

کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە لە ناوچەی کارەساتباری تانجەرۆ بەسترا، بەمەبەستی وەبیرهێنانەوەی لایەنی پەیوەندیدار لەو دۆخەی لەوێ دەگوزەرێ.

بابان جەعفەر، بەڕێوەبەری رێکخراوی ئازادبوون، لە پێشکیدا باس لە دۆخی خراپی ژینگەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کرد و دواتر چالاکیەکانی پرۆژەکەی خستەڕوو وە ئەو کەمپینەشی راگەیاندن کە پرۆژەکە دەستی پێکردووە بە ناونیشانی #پێکەوە_دەتوانین_ژینگە_و_ژیانمان_بپارێزین ، کە چەندین بەرهەمی میدیایی درووستدەکرێت لە پێناو هۆشاری هاوڵاتیان و درووستکردنی فشار لەسەر لایەنی پەیوەندیدار.

پاشان سەروەر قەرەداغی، چاودێری پرۆژەکە لەسەر بوارەکانی چاودێری و ئەنجامەکان لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە زانیاری پێشکەشکرد.

دواتر هاژە خالید، چاودێری سلێمانی لەسەر ئەنجامی بەدواداچوونەکانی لە سلێمانی زانیاری پێشکەشکرد.

لە کۆتایشدا د.ژینۆ خالید، باسی لە زانیارییەکانی ناو توێژینەوە زانیستییکەی پرۆژەکە کرد کە سەبارەت بە ئاوی دەربەندیخان و دووکان ئەنجام دراوە.

پڕۆژەی(چاودێڕی و خستنەڕووی ڕەوشی ژینگە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بنیادنانی تواناکان) بوو کە لەلایەن رێکخراوی پردێک بۆ- UPP جێبەجێ دەکرێت، بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ئازادبوون، بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی UNDP و پرۆژەی  .“HIWAR”,