رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

کامیل عومەر

ئەندام

کامیل عومەر سلێمان لەدایکبووی ١/١/١٩٨٠یە و نیشتەجێی سلێمانییە و بڕوانامەی ماستەری هەیە لە ڕاگەیاندن. پسپۆڕی هەیە لە ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی- ئێتیک و یاسای ڕاگەیاندن. ئەزموونی کار کردنی هەیە بۆ ماوەی 11 ساڵ لە میدیا جیاجیاکانی (بینراو، چاپکراو، ئەلیکترۆنی)دا کاری ڕۆژنامەوانی کردووە لە بواری سازاندن (تحریر)دا و لەوانە: تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان – ڕۆژنامەی سلێمانی نوێ؛ ڕۆژنامەی چاودێر، ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، سایتی سبەی. هەروەها ماوەی ٩ ساڵە وانەبێژی زانکۆی سلێمانییە وەکوو مامۆستا. ساڵی ٢٠١٥ وەکوو وانەبێژی لە بەشی تەکنیکی میدیا لە زانکۆی پۆلیتەکنیک وانەی وتووەتەوە. ساڵی ٢٠١٦ وەکوو وانەبێژ لە بەشی ARD لە کۆلێژی کشتوکاڵ وەکوو وانەبێژ وانەی وتووەتەوە. لە ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ وەکوو وانەبێژ لە بەشی تەکنیکی میدیای پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی وانەی هونەرەکانی نووسینی وتووەتەوە. ساڵی ٢٠٢١ مامۆستای وانەبێژ لە بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجە وانەی ئێتیک و یاسای ڕاگەیاندنی وتووەتەوە. ماوەی چوار ساڵە هاوکاری دادگای سلێمانی-یە بە ناونیشانی (خبیر) لە بواری تاوانەکانی ڕۆژنامەنووسیدا. چالاکی زانستی و ڕۆژنامەوانییەکانی بریتییە لە ٨ توێژینەوەی زانستی لەوانە: ١- مافی بەدەستهێنانی زانیاری بۆ ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان/ نامەی ماجستێر ٢- ڕۆڵی ئامرازەکانی ڕاگەیاندن لە گەشەپێدانی بەرپرسێتی ژینگەیی هەرێمی کوردستاندا. ٣- ڕووماڵکردنی شەڕی داعش لە میدیای ئەلیکترۆنیی کوردیدا. ٤- بەکارهێنانی سەرچاوەی نادیار لە ڕۆژنامەوانیی کوردیدا. ٥- پەیوەندی نێوان تۆڕی فەیسبووک وپەرەپێدانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان لەلای خوێندکارانی زانکۆ. ٦- دور الإعلام الکردی فی تشکیل الرأی العام تجاە حق تقریر شعب کردستان فی العراق. ٧- ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادی کاری ڕۆژنامەوانیی لە شاری سلێمانی ٨- فەیک نیوز لە سۆشیاڵ میدیای کوردیدا. لە بواری ڕاهێنان و مەشقکراندا: وەکوو وانەبێژ و مەشقکار بەشداری لە چەند خولێکی ڕۆژنامەوانی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی ڕۆژنامەنووساندا کردووە لە شارەکانی سلێمانی، کەلار، چەمچەماڵ، سەیدسادق. لە بواری ڕۆشنبیریدا: خاوەنی دوو کتێب بە ناوەکانی (بەدەستهێنانی زانیاری 2017) و (زمانی ستانداردی کوردی2017) و هەروەها نووسین و بڵاوکردنەوەی چەندین وتاری ڕۆژنامەوانیی بەتایبەت لە بواری میدیا و ڕەخنەی میدیایدا و بەردەوام بەشداری هەیە لە بەرنامە و گفتوگۆی تەلەڤزیۆنی و ڕادیۆیییەکاندا.