رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

هۆمەر محەمەد

ئەندام

عومەر محەمەد قادر لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٨ە و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی شانۆی خوێندووە و بەکالۆریۆسی لە بەشی فیلمسازیی کۆلێژی هونەر-زانکۆی سلێمانییە و ماوەی ٨ ساڵ بەڕێوەبەری ناوەندی چاک بووە لە کوردستان و هەروەها ١٠ ساڵ کارمەندی ڕێکخراوی شنەبای ئاشتی ژاپۆنی بووە و هەروەها خاوەن و سەرنووسەری گۆڤار و ماڵپەڕی ئەنفالستانە کە تایبەتە بە تاوانی ئەنفال و جینۆساید. شەرەفی ئەندامی فەخری لە ڕێکخراوە و کۆمەڵەکانی ئەنفال و کیمیاباران پێ بەخشراوە. بۆردی ڕێکخراوی سپییە بۆ ناوچە کیمیابارانکراوەکانی کوردستان. بۆردی ڕێکخراوی گەشەپێدانی خەڵکە (PDO). بۆردی ڕێکخراوی ئازادبوونە. ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری و لیژنەی باڵای کۆنگرەی نێودەوڵەتی، بەجیهان-ناساندنی تاوانی ئەنفال بووە لە هەولێر، ساڵی ٢٠٠٨. ڕاوێژکاری سێ فیلمی دۆکیۆمێنتاریی بووە “من بەکرێگیراوی سپی” و “هەزار و یەک سێو” لە دەرهێنانی هونەرمەندی کۆچکردوو تەهای کەریمی و فیلمی “تاقانەکانی ئەنفال” لە دەرهێنانی مەهدی تاڵەبانی، جگە لەم سێ فیلمە، لە بواری ئەنفالدا هاوکاریی چەندین فیلمساز و کاری هونەریی تری کردووە. یەکەمین کەس بووە کە هەر دوو دەستەواژەی “کارەسات بۆ تاوانی ئەنفال و پاشماوەی ئەنفالی بۆ قوربانیان” لە گۆڤاری ئەنفالستان و نووسینەکانیدا قەدەغە کردووە و هەوڵی گۆڕینیانی داوە. پرۆژەی ماف و ئیمتیازی دەربازبوانی گۆڕی بەکۆمەڵی گەڵاڵە کردووە. خۆبەخشانە سەرپەرشتیی چەندین پرۆژەی فریاگوزاریی خێرا و هۆشیاری بۆ قوربانیان لە گوندە کیمیابارانکراوەکان و ئەنفالکراوەکان کردووە. میدالیای ئاڵتوونی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمی پێ بەخشراوە. ڕێزلێنانی چەندین خانەوادەی کەسوکاری ئەنفالکراوانی پێ بەخشراوە. ڕێزلێنانی وەزارەت و زانکۆکانی کوردستان و چالاکییەکانی پێ بەخشراوە. بەردەوام لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەکان دەربارەی تاوانی جینۆساید دەنووسێت. خاوەنی کتێبی”گەشتەکانی ئەنفالستان”ە.