رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

بەشداری ئازادبوون لە ڕێوڕەسمی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠٢١/١١/٢٥) ڕێکخراوی ئازادبوون بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی ١٦ڕۆژ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی.

چالاکییەکە ڕێکخرابوو لەلایەن گروپی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی، ئەم گروپە دەیان ڕێکخراو ئەندامن تیایدا و UNFPA سەرپەرشتی گروپەکە دەکات.

لە ڕێوڕەسمەکەدا گروپەکە یاداشتێکیان پێشکەش کرد بۆ ڕای گشتی و ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان و گشت کەنسوڵخانەو باڵوێزخانەکانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان.وە لە یاداشتەکەدا باس لە پرسی ژنان و دۆخیان لە هەرێمی کوردستان کرا ،وە جەخت کرایەوە لەسەر پاراستنی مافەکانی (ژنان،نەوجەوانان،منداڵان) هەروەها داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا کە کاری زیاترو جدی بکرێت دژی (گرێبەستی هاوسەرگیری پێشوەختە،کوشتنی ژنان،بەکار هێنانی زمانی زبرو سوکایەتیکردن بە ژنان لە کەناڵەکانی راگەیاندن،بەلا ڕێدابردنی دۆسیەکانی ژنان،بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خوێندکارانی مێینە لە ڕێپێوانەکاندا).

تەواوی یاداشتەکە لەم لینکەدا بخوێنەوە:

یاداشت