رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

دادگای هەولێر چوار چالاكوانی دیكەی بادینانی بە زیندانیكردن سزادا

Facebook
Twitter
LinkedIn

پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان ئاشكرایانكرد، دووشەممە (٢٠٢١/١١/٠٨)دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر سزای ساڵ و دوو مانگ تا سێ ساڵ و نیوی چوار بەندکراوی بادینانی داوە، دووانیان ئازاددەكرێن و ماوەی سزاكەیان تەواوكردووە، دووانی دیكەشیان لە زیندان دەمێننەوە.

بەشدار حەسەن، یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەی بەندکراوانی بادینان ڕاگەیاند، “شێروان تەها دوو ساڵ و نیو سزادراوە و مەسعود عەلی (ناسراو بە مەسعود شەنگالی) سێ ساڵ و نیو سزادراوە”.

ئەو پارێزەرە ئاشکراشیکرد، “بەندەوار ئەیوب” و “کارگەر عەباس” سزای ساڵێک و دوو مانگ سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەکەیان تەواوکردووە، ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن.

پارێزەرانی دۆسیەی بەندکراوانی بادینان ڕەتیدەکەنەوە، کە ئەو بەڵگەنامانەی لە دژی چالاکانی بادینان بەکارهێنراون، هیچی یاسایی بن و تەنها بۆ سەپاندنی ئەو ماوەیە بۆیان دانراوە، كە زیندانیكراون.

سەرچاوە: ئاوێنە