رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

“بنەمای بیرکردنەوەمان ڕەخنەگرانەیە، ئامانجمان ڕزگاری مرۆڤ و مرۆڤ بوونە”

Facebook
Twitter
LinkedIn

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٠/٢٧، لە هۆڵی رێکخراوی ئازادبوون، دووەم کۆبوونەوەی خەمخۆرانی پەروەردەیی بە ئامادەبوونی ١٨ کەس لە پسپۆر و مامۆستا و خاوەن ئەزموون کۆبوونەوەی گشتی پڕۆژەی پەروەردەیی ڕێکخراوی ئازادبوون بەڕێوەچوو،لە کاتژمێر ٣سێی دوانیوەڕۆوە تا ٥پێنجی ئێوەر بەردوام بوو.

لەدوای گفتوگۆی بەشداربووان، چەند بڕیارێک لەبارەی پڕۆژە پەروەردەییەکەوە درا:

١.دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ بە کۆی دەنگ بڕیار لەسەر ڕاپۆرتی ژمارە ٢ درا، کە کێشە و گرفتەکانی سیستمی پەروەردەی لە خۆگرتبوو.

٢. نەخشەڕێگەی کارکردن لەسەر پڕۆژە پەروەردەییەکە خوێندرایەوە و بڕیاری لەسەر درا.

٣. بڕیاریش درا لە ماوەی هەفتەیەک تا ١٠ ڕۆژ، کاتی کۆبوونەوەی سێیەم دیاری بکرێت، بە مەبەستی دیاریکردنی میکانیزمێکی جێبەجێکردن بۆ پرنسیپەکان کە بریتیبوون لە سێ تەوەر(یەکەم: تەوەری پەروەردەیی، دووەم: فەلسەفەی پەروەردە، سێەم: ژێرخان و سەرخانی سیستمی پەروەردەی کوردستان)،  کە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریان لەسەر درا.

هاوکات نەخشەڕێگەی کارکردن لەسەر پڕۆژە پەروەردەییەکە ئاماژەی پێ کرا لەچەند خاڵێکدا:

١.گەڵاڵەکردنی پڕۆژەکە، بە جۆرێک، کە هەموو یان زۆربەی کەلێن و کیشە و گرفتە پەروەردەییەکانی سیستمی پەروەردەی ئێستای کوردستان بخاتە ڕوو.

٢. دروستکردنی لۆبی، واتا پەیوەندیکردن و کۆکردنەوەی ڕا و بۆچوونی زۆربەی زۆری خەمخۆرانی پەروەردە لە کوردستاندا، کە بڕوای تەواویان بە گۆرانکاری سیستمی پەروەردەی ئێستای کوردستان هەیە بۆ پەروەردەیەکی دیموکرات و نوێی سەردەمیانە، وەک لە ڕاپۆرتەکانی کۆبوونەوە گشتیەکاندا هاتووە.

٣. پێشنیاز بۆ چارەسەرکردنی یەک بە یەکی گرفتە پەروەردەییەکان، بەو مەرجەی گرفتە سەرەکییە بوونیادیەکان پێشبخرێت.

٤. لەسەر بناغەی بڕیاری هەموو کۆبوونەوەکان، جا ئەو کۆبوونەوانە کۆبوونەوەی فراوان بن یان کۆنفرانس بێت، پەیوەندی بە لایەنەکانی سیستمی پەروەردەوە بکرێت. هەڵبەت لە پێش هەموویانەوە پەرلەمانی کوردستان، دواتر پەیوەندی کردن لەگەڵ وەزیر و وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی تر.

٥. کۆنگرەیەکی سەرتاسەری پەروەدەیی لە کوردستاندا، بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر گۆرانکاریەکان، هەڵبەت بە ئاگاداری و بەرپرسیارێتی وەزارەتی پەروەردە.

لە کۆتاییدا بڕیاردرا بە خۆئامادەکردن بۆ کۆبوونەوەی سێیەم و بەرفراوان کردنی کۆبوونەوەکان لە داهاتوودا.