رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

“بنەمای بیرکردنەوەمان ڕەخنەگرانەیە، ئامانجمان ڕزگاری مرۆڤ و مرۆڤ بوونە”

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی چوارشەممە(٢٠٢١/١٠/١٣) لە هۆڵی رێکخراوی ئازادبوون، یەکەم کۆبوونەوەی خەمخۆرانی پەروەردەیی بە ئامادەبوونی (١٨) کەس لە شارەزا و خاوەن ئەزموون، بە ناونیشانی (بنەمای بیرکردنەوەمان ڕەخنەگرانەیە، ئامانجمان ڕزگاری مرۆڤ و مرۆڤ بوونە) بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە زیاتر لە ٣ کاتژمێری خایاند، تیایدا لەسەر شێوازی گۆڕانکاری پێویست لە فەلسەفە و میتۆد و پاشان پراکتیزەکردنیان لە سیستمی پەروەردەی کوردستان لە کۆنەباوە بۆ سیستمێکی بەرهەمدار لە پێگەیاندنی تاک و کۆمەڵێکی تەندروستر و داهێنەرتر و سەردەمیانەتر، گفتوگۆکرا.
کۆبوونەوەکە دەستپێکی پرۆژەیەکی رێکخراوی ئازادبوون دەبێت، و لە داهاتوودا گرنگی دەدات بە باسەکانی:
یەکەم: ڕوخساری سیستمی پەروەردەی کوردستان:
دووەم: ژینگەی سیستمی پەرەوەردە:
ا. ژێرخانی سیستمی پەروەردە:
ب. سەرخانی سیستمی پەروەردە:
سێیەم. فەلسەفەی پەروەردەی کوردستان:

لە کۆتایشدا بڕیاردرا کۆبوونەوەی دووەم، لە کاتژمێر سێی دوا نیوەڕۆی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٠/٢٧، ئەنجام بدرێت.