رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

بۆ یەكەمجار شێروان شێروانی پەیامێكی دەنگی لەزیندانەوە بۆ رایگشتی بڵاوكردەوە

Facebook
Twitter
LinkedIn

لە ساڵرۆژی دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی، یەكێك لە زیندانیكراوانی بادینان، پەیامێکی دەنگی کاریگەر لە زیندانی ھەولێرەوە بۆ ڕایگشتی بڵاوكردەوە. ئەو دەڵێت: دەسەڵاتداران “دۆڕاون و ئێمە سەركەوتوین.” هەروەها دەشڵێت “سەیرە خاوەن ئەم دەزگا ئەمنی و دەسەڵاتە باسی حوکمڕانی دەکەن، چونكە ئێمە دەزانین ناخی ئەوان چۆنە، لەمامەڵەكردن لەگەڵ ئێمە دەردەكەوت كە ئەوان چەند دڕەندەن، دڕندەش ترسنۆكەو هەمیشە مرۆڤێكی دۆڕاوە.”


ئاوێنە: رۆژنامەنوس شێروان شێروانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە بێتاوانی زیندانیانی بادینان و پێشلکاری دەزگای ئاسایش لەبەرامبەریان دەكات لە کاتی لێکۆلینەوە لەگەڵ رۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان.

دەشڵێت”ئەم دەسەڵاتە دەتوانێ زیندانیمان بکات و چەند کیلو گوشتێک لە جەستەمان بکەنەوەو فشار لە کەسوکارمان بکات، بەڵام ناتوانێ قەناعەت و ناخمان بگۆڕدرێ.”

 شێروان شێروانی زیندانیانی بادینانیش بە ئیرادەو بەرامبەرەکانی بە دوراو بەناو دەکات.

ساڵی رابردو لە رۆژێكی وەکو ئەمرۆ لە رێکەوتی ٧ی ١٠ی ٢٠٢٠ شێروان شێروانی لە ماڵەکەیدا رفێنراو لە رێککەوتی ١٦/٢/٢٠٢١ “بە بێ بونی ھیچ بەڵگەیەک” لەگەل چوار رۆژنامەنوس و چالاکوانی دیکەدا بۆ ماوەی شەش ساڵ حوکمدران.

سەرچاوە: سایتی ئاوێنە