رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

نێردەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی رێکخراوی ئازادبوون دەکات

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی پێنچ شەممە رێککەوتی (٢٠٢١/٠٩/٢٣)نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان سەردانی ئۆفیسی رێکخراوی ئازادبوونی لە سلێمانی کرد و چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
یەکەم کۆبوونەوەی شاندەکە، بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان (رازاو مەحمود، گەشە دارا، حاکم قاسم، حاکم سەردار)، وەک کەسانی سەربەخۆ و ئەکادیدمی ئەنجامدرا.
تەوەرەکانی گفتوگۆ تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و بە تایبەت گفتوگۆکرا لەبارەی (یاسایی نوێی هەڵبژادن، مافی کەمە نەتەوەکان، لایەنە باش و خراپەکانی یاساکە، دڵنیابوونەوەی خەڵک لە دەنگەکەی، رێژەی بەشداری خەڵک، تەزویر).
کۆبوونەوەی دووەمی شاندەکە لەسەر هەمان پرس لەگەڵ نوێنەری چەند رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی بوو، بە بەشداری بەرێزان(ئاوات محەمەد، هەڵشۆ عەبدولفەتاح، ئاوارە حسین، عومەر محەمەد).
بۆ یەکەم جارە نێردەی یەکێتی ئەوروپا چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکات، دواتر ڕاپۆرتێك لەسەر پاكی و پێشێلكارییەكان پێشكەشی یەكێتی ئەوروپا و دەوڵەتە ئەندامەكانی دەكات.