رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

مانگرتنی زیندانیانی بادینان گەیشتە مەترسیدارترین قۆناغ

Facebook
Twitter
LinkedIn

مانگرتنی زیندانیانی بادینان گەیشتە مەترسیدارترین قۆناغ و داوای بەھاناوەچون دەکەن.

ئاوێنه‌: ماوەی ١٢ رۆژە بە دروشمی “یان مردن یان ماف و ئازادی” ٨٢ چالاکوان و رۆژنامەنوسی بادینان لە زیندان دەستیان کردوە بە مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە و  لەئێستادا دۆخیان مەترسیدارە.

ئەمرۆ لە دوانزەھەمین رۆژی مانگرتندا دۆخی تەندروستی رۆژنامەنوس ئەیاز کەرەم کە یەکێکە لە زیندانیانی بادینان لە زیندان تێکچوە و لە ھۆش خۆی چوە و تیمی تەندروستیش بەھانایەوە ناچن.

تا ئێستا ٨٢ زیندانی بادینان کە ٧٧یان زیاتر لە ساڵێکە بێ دادگایی لە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر و چاکسازی گەورانن، لەئێستادا لەسەر مانگرتن بەردەوامن، دۆخی تەندورستی بەشێکیان زۆر خراپە و داوای مافە سەرەتاییەکان و ئازادبوونیان دەکەن.

لە ھەمان کاتدا داوا لە ڕای گشتی، رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکان، لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی وڵاتان دەکەن بە ھانایانەوە بچن.

کۆمیتەی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان و ئەوروپا
١٨ی ئەیلولی ٢٠٢١