رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

ئازادبوون دووەم وۆرکشۆپی پڕۆژەی زیادکردنی بەشداری گشتی ئەنجام دەدات

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئەمڕۆ شەممە، رێککەوتی (٢٠٢١/٨/١٤) رێکخراوی ئازادبوون، بە هاوکاری (رێکخراوی فریاکەوتنی میللی PAOو رێکخراوی هاریکاری گەلی نەرویج NPA، پەیمانگای تەکنیکی دووکان) دووەم وۆرکشۆپی پڕۆژەی زیادکردنی بەشداری گشتی هاوڵاتیان لە بڕیاردان، لە شارۆچکە دووکان بۆ ژمارەیەک کەس لە (خوێندەواری ئاست جیاواز، چالاکوانی مەدەنی، خاوەن کار) لە قەزای دووکان و ناحیەی پیرەمەگروون، سازکرد.

وۆرکشۆپەکە ماوەی (3) رۆژ دەخایەنێت، راهێنەر(هەڵشۆ عەبدولفەتاح)، باس لە گرنگی بەشداری هاوڵاتیان و رێگاکانی بەشداری بەنموونە (هەڵبژارن، گروپی فشار، رێکخراوە ناحکومییەکان) دەکات، مامۆستای زانکۆ (کامل عومەر) باس لە مافی زانین و ئاستەنگە یاساییەکان، میدیا و سۆشیاڵ میدیا وەک سەکۆیەک بۆ بەشداری سیاسی و درووستکردنی بڕیاری گشتی) دەکات..

ئەم دوو وۆرکشۆپە سەرەتای کارکردنی پرۆژەیەکی درێژماوەی رێکخراوی ئازادبوونە، بۆ گرنگیدان بە ناوچەکانی دەرەوەی شارە گەورەکان.