رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

بەشداری ئازادبوون لە جێبەجێکردنی پلانی نیشتمانی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق

Facebook
Twitter
LinkedIn

ڕۆژی ٥شەممە (٢٠٢١/٨/٥) نوێنەرانی ڕێکخراوی ئازادبوون بەشدارییان کرد لە کۆبوونەوەی شیکاری ڕۆڵی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە جێبەجێکردنی پلانی نیشتمانی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ٢٠٢١ تاوەکو ٢٠٢٥، لە هۆتێلی هەولێری نێودەوڵەتی.

کۆبوونەوەکە لەلایەن ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی و وەزارەتی دادی حکومەتی عێراق ڕێکخرا بوو، بۆ خستنەڕووی ناوەڕۆکی پلانەکە و هاوکات گفتوگۆکرا لەبارەی ڕۆڵی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە جێبەجێکردنی پلانەکە و دانانی میکانیزمی هەماهەنگی لەنێوان ڕێکخراوەکان و بۆردی ناوەندی لە بەغدا.