رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

لە ساڵۆنی فیکری بابەتێک لەبارەی “شوناس” لە ڕوانگەی تیۆرییەکانی سایکۆلۆژی و کولتوورییەوە پێشکەش دەکرێت

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی شەممە (٢٠٢١/٨/٧) لە هۆڵی رێكخراوی ئازادبوون، هەشتەم چالاکی ساڵۆنی فیکری بۆ (مقداد هادی) بە ناونیشانی (“شوناس” لە ڕوانگەی تیۆرییەکانی سایکۆلۆژی و کولتوورییەوە) بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی پەیوەندیدار بەو پرسە رێکخرا.

مقداد هادی چەمک و دەستەواژە سەرەکییەکانی بابەتەکە: ناسنامە، پەیوەندی کۆمەڵایەتی، ڕوانگەی دەروونی، ڕوانگەی کۆمەڵایەتی، پرۆسیس، (کارتێکردن) – تفاعل- ئینتەرئاکشون، ڕایەڵەی کۆمەڵایەتی (سترکتور)، ڕەنگڕێژی – داڕشتن – کۆنستروێرین، تیئوری ئاڕاستەی بەرهەمهێن، تیئوری ئاڕاستەی بەرهەمهاتوو، جەوهەرگەرایی، بونیادگەرایی، کۆمەڵگا زانیارییەکان، کۆسمۆپۆلتیکی، روونکردەوە، دواتر بەشداربوان گفتوگۆی تەوەرەکەیان کرد.


ساڵۆنی فکری رێکخراوی ئازادبوون، مینبەرێکی ئازادە بۆ هەموو دەنگ و فکرە جیاوازەکان، ئامانجی ساڵۆنەکە هێنانە کایەی دیدی جیاوازە لەسەر پرسەکانی کۆمەڵگە و پێشکەشکردنی توێژینەوە و بەدواداچوونە لەسەریان.