رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

رێکخراوی ئازادبوون پرۆژەی زیادکردنی بەشداری گشتی ئەنجام دەدات

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠٢١/٠٧/٢٧) رێکخراوی ئازادبوون، بە هاوکاری (رێکخراوی فریاکەوتنی میللی  PAOو رێکخراوی هاریکاری گەلی نەرویج  NPA، بەشی جوگرافیا لە كۆلێجی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكانی سەیدسادق) یەکەم وۆرکشۆپی پڕۆژەی زیادکردنی بەشدار گشتی هاوڵاتیان لە بڕیاردان، لە شارۆچکە سەیدسادق بۆ (١٨) کەس لە (خوێندەواری ئاست جیاواز، خاوەن پێداویستی تایبەت، چالاکوانی مەدەنی، خاوەن کار)، سازکرد.

وۆرکشۆپەکە ماوەی (3) رۆژ دەخایەنێت، راهێنەر(هەڵشۆ عەبدولفەتاح)، باس لە گرنگی بەشداری هاوڵاتیان و رێگاکانی بەشداری بەنموونە (هەڵبژارن، گروپی فشار، رێکخراوە ناحکومییەکان) دەکات، مامۆستای زانکۆ (کامل عومەر) باس لە مافی زانین و ئاستەنگە یاساییەکان، میدیا و سۆشیاڵ میدیا وەک سەکۆیەک بۆ بەشداری سیاسی و درووستکردنی بڕیاری گشتی) دەکات.

هەمان وۆرکشۆپ لە سەرەتای مانگی ئابی٢٠٢١، لە ناحیەی پیرەمەگروون ئەنجام دەدرێت.

ئەم دوو وۆرکشۆپە سەرەتای کارکردنی پرۆژەیەکی درێژماوەی رێکخراوی ئازادبوونە، بۆ گرنگیدا بە ناوچەکانی دەرەوەی شارە گەورەکان، کە ئامانج لێی گرنگیدانی هەمەجۆرە بەو ناوچانە.