رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

تۆڕی پاراستی تەندروستی گشتی و نەخۆشخانەی هیوا لە ئازادبوون کۆدەبنەوە

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٦/٢١ لە ئۆفیسی رێکخراوی ئازادبوون لە سلێمانی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی و نوێنەری نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدرا.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی، بەرێزان، شەونم محمد غریب، تحسین قادر، گەشە دارا حفید، رازاو محمود، لە رێکخراوی ئازادبوون و لەگەڵ بەرێزان کاک حەسەن لە تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی، کاک سۆران کارمەندی نەخۆشخانەی ھیوا، بە ئامادەبوونی چالاکوانان ناسک حەسەن و د. شێرکۆ محمد ئەمین،بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری نەخۆشخانەی هیوا، باسێکی لە کێشە سەرەکیەکان کرد کە بریتیە لە: نەبوونی بینای گونجاو، کادری تەندروستی، پێداویستی پزیشکی.

 پاش سەرجەم بەشداربوان دۆخی تەندروستیان هەڵسەنگاندن و پیشنیارەکانیان بۆ چارەسەرکردن خستەڕوو، بریاریشیاندا دوای گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ کەسانی تایبەتمەند پەیپەرێک ئامادە بکەن و ئاراستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی بکەن.