رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

دادگای‌ دهۆك سزای‌ ساڵێك زیندانیكردنی‌ به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێكی‌ بادیناندا سه‌پاند

Facebook
Twitter
LinkedIn

 لەبەرامبەر دوو کەیسی جیاوازدا، دادگای کەتنی دهۆک سزای ساڵێک زیندانیی بەسەر ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ‘ئومێد بەرۆشکی’دا سەپاند.

ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی خۆی و بە ئامادەبوونی دوو لە پارێزەرەکانی ‘ڕەمەزان دۆسکی و ڕێڤینگ یاسین’، پرۆسەی دادگاییکردنی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان’ئومید بەرۆشکی’ بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز لە ‘ماهیر بەرۆشکی’ برای ‘ئومێد’ەوە وەریگرتووە، لە دادگای دهۆک شەش کەیس بۆ ئومێد کراوەتەوە و ئەمڕۆ سێ کەیسیان لە دادگا یەکلایی کراوەتەوە، دانیشتنی دادگا بۆ یەکلاییکردنەوەی سێ کەیسی دیکەشیان، هەڵگیراوە بۆ مانگی داهاتوو.

ئەو سێ کەیسەی کە ئەمڕۆ ئومێدی لەسەر دادگایی کراوە، بریتبوون لەوەی، کە ئومێد لە فەیسبووکی خۆی هەواڵی هەڵکوتانە سەر ماڵی مامۆستا بەدەل بەرواری لەلایەن ئاسایشەوە بڵاوکردووەتەوە، هەروەها،  ئەنجامدانی خۆپیشاندان و کەیسەکەی دیکەش بریتیبووە لە باسکردنی ئەفسەرێکی پۆلیس.

 لەدادگاییەکەدا ئومێد بەرگریی لە خۆی کردووە و ڕایگەیاندووە، کە ئەو داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانی کردووە، بەڵام وەڵامی نەدراوەتەوە.

سەرەڕای بەرگریی ئومێد و پارێزەرەکانی، بەڵام دادگای دهۆک بۆ کەیسێک ٢٥٠ هەزار دینار غەرامەی ئومێدی کردووە و دوو کەیسەکەی دیکەش هەریەکەیان بە سزای شەش مانگ زیندانیی بۆ ئومێد، یەکلایی کراوەتەوە.

لەبارەی تەندروستیی ئومێدەوە، ماهیر بەرۆشکی وتی: لاواز بووبوو، بەڵام ڕێگایان نەدا هیچ قسەیەکیان لەگەڵ بکەین، تا لە دۆخی بپرسین.

جگە لەو شەش کەیسەی، کە لەدژی ئومێد کراوەتەوە، ئومێد بەرۆشکی کەیسێکی دیکەی لە دادگای هەولێرە و بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان، لەگەڵ چالاکوان و مامۆستا’بەدەل بەرواری’، ڕۆژی ١٦ی شوباتی ئەمساڵ دادگایی کرا، دواتر دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوە کرایەوە.

بڕیارە لە ٢٩ی تەمموزی ئەمساڵ، جارێکی دیکە لە دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر، دادگایی هەریەک لە ئومێد بەرۆشکی و بەدەل بەرواری بکرێتەوە.

سەرچاوە: