737
رۆژی یەکشەممە (6/6/2021)، ئارام جەمال وەک نوێنەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن سەردانی ئۆفیسی سەرەکی رێکخراوی ئازادبوونی لە سلێمانی کرد و لەلایەن ستافی رێکخراوی ئازادبوون پێشوازی کرا.
ئامانجی سەردانەکە باس کردن بوو لە دۆخی کاری ڕێکخراوەیی لە هەرێمی کوردستان، هاوکات گفتوگۆ کرا لەبارەی دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان ڕێکخراوەکان بۆ بەرەوپێش بردنی کاری رێکخراوەی و دووستکردنی فشاری مەدەنی لەسەر دەسەڵات لەسەر پێشێلکارییەکانیان بەرامبەر ماف و ئازادییە تاک و گشتیەکان.