823
رۆژی دوو شەممە (٣١/٥/٢٠٢١) لە هۆڵی سینەما سالم، پێنجەم چالاکی ساڵۆنی فیکری بۆ نووسەر و وەرگێڕ(ئاوات ئەحمەد سوڵتان) ڕێکخرا، بە ناونیشانی (دەستەڵات لای میشێل فۆکۆ) بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک میوان و گفتۆگۆکرا لەبارەی فۆڕمەکانی دەستەڵات بە شێوەیەکی گشتی دواتر لە لای فۆکۆ، پاشان ئەزموونی کوردستانی باشوور تاووتوێکرا.
ساڵۆنی فکری رێکخراوی ئازادبوون، مینبەرێکی ئازادە بۆ هەموو دەنگ و فکرە جیاوازەکان، ئامانجی ساڵۆنەکە هێنانە کایەی دیدی جیاوازە لەسەر پرسەکانی کۆمەڵگە و پێشکەشکردنی توێژینەوە و بەدواداچوونە لەسەریان.