رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

سەردانی بنکەی ژین بۆ ڕێکخراوی ئازادبوون

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی دووشەممە (24/5/2021) شاندێکی بنکەی ژین سەردانی ئۆفیسی سەرەکی رێکخراوی ئازادبوونی لە سلێمانی کرد.

 شاندەکەی بنکەی ژین، پێکهاتبوون لە بەرێزان (ڕەفیق ساڵح، سدیق ساڵح، سەپان محەمەد) و لە لایەن سەر ۆکی رێکخراو و بۆردی بەڕیوەبردنی رێکخراوی ئازادبوون پێشوازی کران.

لە کۆبوونەوەکەدا، بۆردی ئازادبوون  بەگرنگییەوە باسی کارەکانی بنکەی ژین یان کرد و هیوایان خواست بەردەوام بن لە ئەنجامدانی ئەو خزمەتە گەورەیەی بە ئەرشیف کوردستان و و کەسایەتیەکانی کراوە.

هاوکات هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان پیشاندا  لە درێژەدان بە پەیوەندی و کارو چالاکی هاوبەش لە بواری ڕێکخراوەییدا بەمەبەستی دروستکردنی  تۆڕێکی هاوبەش  لەگەڵ ئەو ڕێکخراو و دەزگا وکەسایەتییانەی کە لە بواری کۆمەڵگەی مەدەنیدا کار دەکەن.