رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

رونکردنەوەی تیمی پارێزەرانی سزادراو و راگیراوانی بادینان

Facebook
Twitter
LinkedIn

بۆ / ڕای گشتی..

بۆ / هاوپیشەی بەڕێزمان پارێزەر غازی زەنگەنە کادیری نوسینگەی ڕێکخستنی پارێزەران و مافپەروەرانی لقی دوی پاتی دیموکراتی کوردستان .

بەڕێزت پارێزەری هیچکام لەو سزادراوانە نیت!؟

ھیچ پەیوەندیت بەدەعواکەوە نیە چونکە وەکیلی ھیچکام لە لایەنەکانی تری دەعواکەش نیت ! لام سەیرە بۆ کەسێکی غەیرە کە لە هۆڵی دادگا نەبوبێ چۆن رێگا بەخۆيان دەدەن شتێک بلێن لە میدیا کە پەیوەندی بە ئەوانەوە نیەو ئاگاشیان لێ نیە!!؟

لە بەرنامەکەتان ئەمشەو لەگەڵ ڕەنج لە کەناڵی ڕوداو زۆر بە دڵنیاییەوە و تەحەداشت کرد کە گوایا لە قۆناغی لێکۆڵینەوە لە سزادراوانی بادینان ئێمە وەک پارێزەرانی سزادراوان حزورمان هەبوە لەکاتی تحقیق کردن و واژۆی ئێمە لەسەر ئیفادەکاندا هەیە من لام سەیرە چۆن ئاوها بە سیقەوە باسی ئەو بابەتە دەکەی !!؟ بەڕێزەکەم بۆ جەنابت و تەواوی ڕای گشتیش ڕای دەگەیەنم منیش تەحەدا دەکەم کە ئێمە لە قۆناغی لێکۆڵینەوە جگە لەوەی حزورمان نەبوە تەنانەت بۆ یەک چرکەش ڕێگامان پێ نه دراوه سزادراوانی بادینان ببینیین ، پاشان گوایە یەکێک لە سزادراوان وتبێتی من ویژدانی خۆم ئاسودە دەکەم دان بە تاوانەکەم دەنێم بەهیچ شێوەیەک شتی وا نەووتراوە و دۆسیەکەش مەوجودە فەرمو با پێکەوە لەگەڵ دو پارێزەری بێ لایەن و کاک رەنج بچیین سەیری بکەین ، گلەییەکیش بۆ ڕوداو و بەڕێز مامۆستا ڕنج لەپیناو راگرتنی هاوسەنگی دەبوایە میوانداری یەکێک لە ئەندامانی تیمی پاریزەرانی سزادراواني باديناني بکرادیە !؟ سەبارەت بەوەی کە هەمو دادوەرەکان ئیمزایان کردیە لەسەر بڕیارەکە خۆ ئەوەی ئەلف و بێی قانون بزانێ دەزانێ کە ئیمزاكردن لەسەر بڕیار بەپێی قانونی (اصول محاكمات)ە و رێكاری تایبەت بەخۆی هەیە و ناکرێ كۆنوسی بڕیارەكە بڵاوبكرێتەوە ئەگەرنا بەروونی دیارە کە کێ ڕای هەبوە لە پەسەند کردنەکە و کێش دژ بوە .

بە داخەوە ماوەی چەند رۆژێكە هەوڵی زۆر دەدرێت كەیسی گیراوانی بادینان بەلاڕێدا ببرێت و لای هەموانیش ئاشکرایە و بریارەکە بە ڕوونی نوسراوە بەزۆرینە لە تەواوی میدیاکانیشدا بلاوکرایتەوە

بەلام بریاری دادگا وایە دەبێ دواجار ھەموو دادوەرەکان ئیمزای بکەن ئەگەر بە رێکەوتنی ھەموان دەربچێ دەنوسرێ بە اتفاق ئەگەر ھەندێکیان مخالف بن دەنوسرێ بەزۆرینە و کۆنوسی ڕاکانیان راناگەیەنرێ.

لەگەڵ دوبارە ڕێزم

تیمی پارێزەرانی سزادراو و راگیراوانی بادینان

٢٠٢١/٠٥/١١