رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

کاردانەوەی شارەزایانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر زیندانییەکی ئێران

Facebook
Twitter
LinkedIn

وەرگێڕانی: ژیر دانا

کۆمەڵێک شارەزای مافی مرۆڤ لە یو ئێن داوای بەپەلەیان لە ئێران کرد بۆ ئازاد کردنی یەکێک لە زیندانییەکانیان بە ناوی ئەحمەدڕەزا دەجالی. زیندای کراوە ئێرانی-سویدیەکە لە ئێستادا لە زیندانی تاکە کەسیدایە و بارودۆخی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپبوونی زیاتر دەچێت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرت و زانیاریانەی کە لەلایەن شارەزایانەوە بڵاوکراوەتەوە، بارودۆخی زیندانیەکە ئێجگار خراپە و حکومەتی ئێران مامەڵەیەکی توند و نامرۆڤانە بەرامبەر بە زیندانییەکانی دەکات.

دەجالی بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ دەبێت کە لەناو زیندانییەکی تاکەکاسیدا بەند کراوە و بەردەوامیش ترسی ئەوەی لەسەرە کە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەربچێت و لەناکاو بیبەن بۆ لەسێدارەدان. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوبوونەتەوە، بەرپرسانی زیندانییەکە ژوورەکەی دەجالی بەردەوام بە ڕووناکی دەهێڵنەوە بۆ ئەوەی دەجالی نەتوانێت بە ئارامی خەوی لێ بکەوێت و لە ئەشکەنجەیەکی بەردەوامدا بێت.

بارودۆخە خراپە تەندروستییەکەی، ڕێگر بووە لەوەی کە توانای خواردنی مابێت. کە ئەمەیش بووەتت هۆی ئەوەی کە کێشێکی زۆر لەدەست بدات و زۆر لاواز ببێت. هەروەها توانای قسەکردنی نەماوە. لە ئێستادا ئەگەر بە یەک وشە وەسفی ئەو مامەڵە جەستەیی و دەروونییە بکرێت کە بەرامبەر بە دەجالی ئەنجام دەدرێت، ئەوا ئەو وشەیە برتی دەبێت لە ئەشکەنجە.”

بە گوێرەی هەواڵەکان، دەجالی لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە بەهۆی کەیسێکی سیاسییەوە. بڕیارەکە لەو کاتەدا دەرچووە کە سەردانێکی ئێرانی کردووەتەوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە چەند وۆرکشۆپێک و دواتر دەستگیرکراوە. دوای دەستگیرکردنەکەیشی لە دادگاییکردنێکی ناڕەوادا دادگاییکراوە و فەرمانی لەسێدارەدانەکەی بۆ دەرچووە.

لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا، شارەزایان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداری ئەوەیان دا کە دۆخی دەجالی تەواو تێکچووە لەو کاتەوەی کە کراوەتە ناو زیندانی تاکەکەسییەوە و خەریکە بە حاڵەتێک کە ئەگەر لە سێدارەیش نەدرێت، ئەوا خۆی هەر گیان لەدەست دەدات.

لە ڕاگەیەندراوێکی لایەنە بەر هەڵسکارەکاندا، بەم جۆرە باس لە بارودۆخەکە کراوە: “ئێمە ئەو هەڵوێستەی حکومەتی ئێرانی بەرامبەر بە بەڕێز دەجالی بە بەهێزترین شێوە ڕەتدەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین. بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو داواکاری و ئاگادار کردنەوەیە، هێشتا ئێرانییەکان پشتگوێمان دەخەن و بەردەوامن لەسەر کارەکەی خۆیان. هەموو ئەمانەیش لە کاتێکدا کە تەواوی تۆمەتەکان تۆمەتی لاوازن و بە هیچ جۆرێک ئەو سزا و مامەڵەیە هەڵناگرن کە ئەوان بەرامبەر بە بەڕێز دەجالی دەیکەن.”

شایەنی باسە کە هەواڵی بەڕێز دەجالی کاتێک بڵاوبووەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧، کۆمەڵێک کرێکار کارییان لە زیندانەکەیدا کردووە و دەجالی داوای یارمەتی لێکردوون و ئاگادار کردوونەتەوە لا بارودۆخی خراپی خۆی.

لایەنە بەرهەڵستکارەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە کەیسەکەی بەڕێز دەجالی کەیسێکی تاقانە نییە و چەندین کەیسی تری هاوشێوە لەناو ئێراندا بوونی هەیە. وە ئەم جۆرە لە سیاسەتکردن درێژە پێدەری هەمان ئەو سیاسەتەیە کە ئێران بۆ ماوەی چەندین ساڵە وەکو چەکێک بەکاری دەهێنێت لە بەرامبەر هەموو ئەو کەسانەی کە ڕەخنەی لێدەگرن و دژایەتی حکومەتەکەی دەکەن.

بەشێکی زۆریش لە کەیسەکان ئەشکەنجەیان تیادا بەکار دەهێنرێت تا دانپێدانانی بەزۆر و ناراست بەسەر زیندانیکراواندا بسەپێنن. هەموو ئامەنێش پێشێلکارییە بۆ ئەو ڕێکەوتنانەی کە ئێران بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ واژووی کردوون.

شایەنی باسە کە ئەو شارەزا و چالاکوانانەی کە کارییان لەسەر ئەم پرسە و چەندین پرسی دیکەی پەیوەندیدار بە مافی مرۆڤ لە ئێران کردووە، هەموو کەسانی خۆبەخشن و ئەندامی یەکێک لە بەشە خۆبەخشییەکانی یو ئێنن و هیچ مووچەیەکیان لە یو ئێنەوە نییە.

سەرچاوە:

https://news.un.org/en/story/2021/03/1087662