رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پێنج چاپکراوی نوێی ئازادبوون بڵاودەکرێتەوە

Facebook
Twitter
LinkedIn

بەشی توێژینەوە و چاپ و بڵاوکردنەوەی رێکخراوی ئازادبوون پێنج کتێبی بۆ نووسەر وەلید عومەر چاپکرد و ئێستا لە کتێبخانەکانی کوردستاندا بەردەستە.
ئەم پێنج کتێبە بچوکە، لەسەر پێنج کێشەی تیۆری دەوەستێت و هەوڵدەدات بیبەستێتەوە بە دۆخی کۆمەڵگاکەوە. نووسەر بەیک دێڕ دەربارەی هەریەک لە کتێبەکان دەڵێت:
کتێبی یەکەم: کێشەی تاک: زۆرجار لێرەولەوێ وشەی “تاک(individual)” بەکاردەهێنرێت و هاوکات دەشگوترێت تاکێتی لە کۆمەڵگای ئێمەدا نیە. گەنجەکانیش حەزدەکەن تاک بن و ناشزانن تاکن یان نا، بۆیە ئەم کارە بنکۆڵێکی سەرەتایی ئەم پرسە دەکات.
کتێبی دووەم: کێشەی تەکنۆلۆژیا: لە لایەک تەکنیک تادێت مرۆڤ داگیردەکات، لەولاشەوە شکست دێنێت لەوەی هەندێ دیوی مرۆیی داگیربکات. هاوکات ئاخۆ پاش تەکنۆلۆژیا دەتوانێت بمانکاتە شتێکی تری جیا لە مرۆڤ، بمانکاتە ژن و پیاوی سایبۆرگی و زۆڵ و بێ ‌دایک ‌وباب؟
کتێبی سێیەم: کێشەی ژۆرنالیزم: هەوڵێکی بەراییە لە دونیای ئێمەدا لەسەر ئەم دیاردەیە و پشکنینی هەندێک ڕەهەندی دیاردەکە. ژۆرنالیزم جنێو نیە، لە جیهاندا ڕیشەی تری هەیە و لای ئێمەش دەرەنجامی تری لێ دەکەوێتەوە.
کتێبی چوارەم: کێشەی واقیع و فەنتازیا: هەوڵێکە بۆ پیاچوونەوە بە ماناکانی واقیع و فەنتازیادا و ڕەخنەکردنی چەمکە کلاسیکەکەی خەیاڵکردن و کۆمەڵێک دیاردەی نوێش.
کتێبی پێنجەم: کێشەی فۆرم و ناوەڕۆک: ورووژاندنی کێشەیەکە پێشتر زیاتر بۆ ئەدەب بەکارهاتووە( ئەوەی کە پێی دەوترا کێشەی شێواز و ناوەڕۆک)، بەڵام لێرەدا دەبەسترێت بە فیکر و سەردەمەکەوە.