رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

٢١ پەرلەمانتاری داوا دەکەن زمانی کوردی لە تورکیا ببێتە زمانێکی فەرمی

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئا: ئازادبوون

لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، چەند پەرلەمانتارێکی سویدی داواکارییەکیان واژۆ کردووە کە تێیدا داوا دەکەن و هانی ئەوە دەدەن زمانی کوردی لە وڵاتی تورکیا ددانی پێدا بنرێت و ببێتە زمانێکی فەرمی و لە یاسادا بچەسپێنرێت.

ئەمەی خوارەوە، بەیاننامەی کۆڤان ئامه دی، سەرۆکی فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانییەکانە لە سوید، بۆ ئەو پەرلەمانتارانە:

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید کەمپینێکیان بۆ زمانی دایک دەست پێ کرد .

لە کامپینەکەیان سەرنج دەخەنە سەر ئاستەنگی بۆ سەر زمانی کوردی .

زمانی کوردی ، لەناو خێزانە کوردەکاندا ، وەک پێشوو لەبازاڕ و شەقامدا بەکارناهینرێ بە تایبەتی لە نێو نەوەی نوێی کورد زۆر بە کەمی بەکار دەهێنرێت .

بۆ ئەوەی زمانی کوردی بپارێزرێت و گەرەنتی بکات، پێویستە زمانی کوردیش وەک زمانی فەرمی بناسرێ و زمانی کوردی ببێتە زمانی پەروەردە لە تورکیا و باكوری کوردستان .

بۆ ئەوەی زمانی کوردی بکرێت بە زمانی پەروەردە لە باکووری کوردستان، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین پلاتفۆرم بۆ بەدەستهێنانی مافی پەروەردە و بەکارهێنانی زمانی کوردی دامەزراوە .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید پشتیوانی لە هەموو هەوڵ و کۆششێک دەکات بۆ زمانی کوردی .

هەڵمەتەکە بەرفراوانە لە کوردستان و سوید و زۆر وڵاتی دیکەی ئەوروپا بەردەوام دەبێت . ئێمە زۆر شانازی دەکەین کە کەمپینەکەمان گەیشتووەتە پەرلەمانی سوید کە زیاتر لە 20 پەرلەمانتاری پشتیوانی خۆیان بۆ پەروەردەی زمانی کوردی دەربریوە .

ئەم کەمپینە بەردەوام دەبێت و ناوەستێت تا زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی و زمانی پەروەردەیی لە تورکیا بناسرێت . زۆر بەگەرمی سوپاسی هەموو ئەو پەرلەمانتارانە دەکەین کە بە واژۆکانیان پشتگیرییان لە زمانی کوردی کردووە .

عەلی رەزا ئاخۆند، لە پارتی سێنتەر

ماتس بێرگلوند، لە پارتی ژینگە

گودرون برونێگارد، لە پارتی دیموکراتی کریستیان

گوڵان ئاڤجی، لە پارتی لیبراڵ

یۆوار فۆرسێڵ، لە پارتی لیبراڵ

فرێدریک ماڵم، لە پارتی لیبراڵ

رۆزا گوجلوو هەدین، لە پارتی سۆسیال دیموکرات

یۆهانا هاراڵدسۆن، لە پارتی سۆسیال دیموکرات

نیکلاس کارلسۆن، لە پارتی سۆسیال دیموکرات

سەرکان کۆسە، لە پارتی سۆسیال دیموکرات

لەیلا نەراقی، لە پارتی سۆسیال دیموکرات

لێیف نیسمێدس، لە پارتی سۆسیال دیموکرات

ئۆلا مۆلێر، لە پارتی سۆسیال دیموکرات

لاوێن رێدار، لە پارتی سۆسیال دیموکرات

ماریا سترۆمکڤیست، لە پارتی سۆسیال دیموکرات

گونیلا سڤانترۆپ، پارتی سۆسیال دیموکرات

ماتیاس ڤێپسا، لە پارتی سۆسیال دیموکرات

ئانا ڤالێنتێیم، لە پارتی سۆسیال دیموکرات

هانا وێستێرێن، لە پارتی سۆسیال دیموکرات

کارینا ئۆدێبرینک، لە پارتی سۆسیال دیموکرات

ئاندرێس ئۆستیربێرگ، لە پارتی سۆسیال دیموکرات