رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پەیامی کەسوکاری حوکمدراوانی بادینان

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئا: ئازادبوون


بۆ/ رای گشتی 

دوای ئەوەی لە رێککەوتی ١٦/٢/٢٠٢١ بە بریارێکی نا داپەروەرانە پێنج لە کەسوکارەکانمان کە پێکدێن لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوھدار زێباری، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا) کە روژنامەنۆس و چالاکوانی مەدەنی بوون بۆ ماوەی شەش سال زیندانیکران، لە کاتێکدا ھیچ بەلگەیەک لەسەر تومەتبارکردنیان نەبوو و لەو چەند مانگەی لە زیندان دابون ئەشکەنجەدراون و ھەرەشەی ژن و منالیان لێکرابوو، بێ بەشکرابون لەو مافەی پارێزەریان ھەبێت تا رۆژی دادگاییکردنیان.

بەداخەوە دەستەلات بە رێگای ناراستەوخۆ ھەرەشەی بلاوکردنەوەی ڤیدیویی دانپێدانانی زیندانیکراوەکان دەکات، بۆ رای گشتی و ناوەندە جیھانیەکان رادەگەیێنین: دروستکردنی ڤیدیو لە ژێر ھەرەشە و ئەشکەنجەدان کارێکی نایاسایی و نا ئەخلاقیە و ئەم کارە رەتدکەین و ھیچ دانپێدانانێک لەژێر ئەشکەنجە یاسایی و حەقیقی نیە، ئێمە و خەلک زیاتر تورە و ئازار ئەدەن و دەستەلات سومعەی خۆیان و ھەرێمەکەمان ناشیرینتر دەکات، بویە رێچارە ئازادکرنی زیندانیان و ئاشتەوایی یە نەک ترس و تەحەدا لەگەل کەسانی مەدەنی و مافخواز.

لە ھەمان کاتدا داواکارین لە نەتەوە یەکگرتوەکان، رێکخراو و ناوەندە جیھانیەکانی مافی مرۆڤ، کونسول، بایلوزخانەی ولاتان لە ھەرێم و بەغداد، پەرلەمانی کوردستان و عێراق و ھەموو لایەک چاودێری پرۆسەکە بکەن و ھاوکاربن.
ھەرەھا تکا دەکەین دادگای پێداچۆنەوە (تممیز) بە ئازادکردنی کەسوکارەکانمان کە ھیچ تاوانێکیان نیە سەربەخۆیی خۆی بسەلمێنێ و ئاوێک بکاتە بەم ئاگرەدا کە ھەموو لایەک لێی نارازییە، چونکە کەسوکارەکانمان بە ماددەی ١ی ژمارە ٢١ سزادراون لە کاتێکدا پێویست بوو بەپێ یاسای ژمارە (٣٥)ی رۆژنامەگەری و یاسای ژمارە (١١) خۆپیشاندانەکان مامەلەیان لەگەل کردبا چۆنکە ئەوان کەسانی مەدەنی رەخنەگرو بێ چەکن بەپێ ماددەی (٣٢) دەستوری عێراق مافی ئازادی رادەربرینیان پێداوە، ھەروەھا داواکارین حکومەتی ھەرێمیش واز لە تەحەدا و فشارخستن بۆ سەر دەستەلاتی دادوەری بھێنێت و بە نیشتیمانییانە مامەلە بکات و مامۆستا (بەدەل بەرواری، ئومێد بەروشکی) و (سلێمان کەمال، کارکەر، بەندەوار، جەمال، قارەمان) و ھاورێکانیان و ھەموو دەستگیرکراو و راگیراوەکانی دیکەش لە زینداندان ئازاد بکەن.

کەسوکاری زیندانیکراوەکانی بادینان

١٩/٢/٢٠٢١