رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

چالاکوانانی بادینان حوکم دران

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئا: ئازادبوون

ڕۆژی دووشەممە، ١٥/٢/٢٠٢١، یەکەم دانیشتنی دادگایی چالاکوان و رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانی بادینان لە هەولێر ئەنجامدرا. لە دانیشتنەکەدا هەریەک لە بەدەل بەرواری، شێروان شێروانی، ئومێد بەرۆشکی، گوهدار زێباری، شڤان سەعید، ئەیاز ئەکرەم، لەگەڵ پارێزەرەکانیان جگە لە هەرێم رەفعەت کەپارێزەری شێروان شێروانییە، ئامادەبوون لە بەردەم دادوەر. هەروەها دادوەری راسپێردراوی کەیسەکە بەهۆی نەخۆشیەوە نەیتوانیبوو ئامادەبێت و لەجێی ئەو دادوەرێکی دیکە کەیسەکەی بەڕێوە دەبرد.

بەپێی لێدوان و قسەی سەرچاوەکان، دادگاییەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و پەرلەمانتاران بەڕێوە چووە. لەناو ئامادەبوواندا نوێنەری یۆنامی و رێکخراوی سی پی جەی و دوو پەرلەمانتار هەبوون. بەڵام لە هەمان کاتدا ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانیش ئامادەبوون.

ئاسۆ هاشم کە یەکێک بوو لە پارزەرەکان دوای تەواوبوونی دادگاییەکەی دوێنێ ئاماژەی بەوە دا کا دادگا تەواوی رێکارە یاساییەکانی جێبەجێکردبوو. بەڵام رەخنەی لە رۆڵی داواکاری گشتی دەگرت کە وەک پێویست نەبووە و بە توندیش رەخنەی لەو کەیسانە گرت کە بۆ دەستگیرکراوەکان دانرابوون.

دەربارەی دۆخی دەستگیرکراوانیش ئەوە راگەینرا کە دۆخییان ناجێگیری پێوە دیاربووە و تەنانەت لەناویاندا شڤان سەعید نەیتوایوە زۆر بەپێ بوەستێت و لە کاتی دادگاییکردنەکەدا کەوتووە بە زەویدا. ئەمەیش راستی ئەو دەنگۆیانە دەردەخات کە دەیانگوت رۆژنامەنووسەکان ئازار و ئەشکەنجە دراون لە کاتی دەستبەسەربوونیاندا.

دادگاییکردنەکەی رۆژی دووشەممە بەوە کۆتایی هات کە پێداچوونەوە بۆ کەیسی هەریەک لە تۆمەتباران بەدەل بەرواری و ئۆمێد بەرۆشکی بکرێت و لێدوانیان لێ وەربگیرێتەوە لەسەر تۆمەتەکانیان. ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە هەردووکیان تەواوی تۆمەتەکانیان رەتکردووەتەوە. وە دادگاییکردنی ٤ رۆژنامەنووسەکەی تر دواخرا بۆ سبەینێ، کە ئەمڕۆ دەکات.

ڕۆژی سێشەممە، بەرواری ١٦/٢/٢٠٢١، دانیشتنی دووەمی ٦ دەستگیرکراوەکەی بادینان لە هەولێر بەڕێوەچوو. شایەنی باسە کە رێژەیەکی زۆر لە ئاساییش و چەکدار لەناو دادگاییکردنەکە ئامادەبوون ئەوەیش ترسی ئەوەی دروست کردبوو کە دادگاییکردنەکە بە شێوەیەکی کراوە و شاییستە بەڕێوە نەچێت. بەتایبەت دوای ئەوەی کە سەرۆکی حکومەت لێدوانێکی لەسەر شەش دەستگیرکراوەکە دابوو و وەکو تاوانبار باسی دەکردن. بەپێی قسەی پسپۆڕان و چالاکوانان بێت ئەو لێدوانەی سەرۆکی حکومەت دەرخەری ئەوە بووە کە بڕیاری پێش وەختە لەسەر شەش دەستگیرکراوەکە دراوە و دادگاییکردنەکە بەشێوەیەکی پێویست نابێت.

دوای تەواوبوونی دادگاییەکە کە راگەیننرا کە ڕۆژنامەنووسەکان بە شەش ساڵ زیندانی سزا دراون. کەیسەکەیش ڕەوانەی دادگای تەمیز دەکرێت بۆ چەسپاندنی بڕیارەکە. ئەم بڕیارەیش دەنگۆیەکی زۆری لەناو ڕۆژنامەنووس و چالاکوان و خەڵکدا دروستکردووە و ناڕەزایەتییەکی گەورەی لێوە دروستبووە.

سەرچاوە (کلیک بکە):

١

٢

٣