رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

ئۆرکێسترای ماڵی موزیک بە سپۆنسەریی رێکخراوی ئازادبوون یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئا: ئازادبوون

ڕۆژی ٨/٢/٢٠٢١، لە هۆڵی یەڵماز گیونەی لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە، یەکەمین کۆبونەوەی نێوان ژەنیاران و بۆردی گشتیی ئۆرکێسترای ماڵی موزیک بە سپۆنسەریی رێکخراوی ئازادبوون ئەنجام درا. گفتوگۆی ئامانج و ڕوانگەی ئۆرکێستراکە و شێوازی ڕاهێنان و پرۆگرامەکانی ئۆرکێستراکە کرا.

لە سەرەتای دامەزراندنی رێکخراوی ئازادبوونەوە، بەشە جیاوازەکانی رێکخراوەکە هەمیشە کاری لەسەر ئەوە کردووە پاڵپشتی پڕۆژە تایبەت و جیاوازەکانی کۆمەڵگە بێت و هەوڵ بدات یارمەتیی ئەو کەس و لایەن و دەزگایانە بدات کە گەشە بە توانا جیاوازەکانی تاک و بە تایبەتی گەنج دەدەن، هەر لەم سۆنگەیەوە سپۆنسەریی ئەم کۆبوونەوەیەی ماڵی موزیکی گرتە ئەستۆ، کە تێیدا ئۆرکێسترایەک بە بەشداریی چەندین گەنجی بەهرەداری موزیکشەن ڕاگەیەنرا و لە داهاتوودا کار و چالاکییان دەبێت،

هەر وەک ئەندامانی بۆردی ئۆرکێسترای ماڵی موزیک ئاماژەیان پێ دا، هەموو قۆناغەکانی ئامادەکارییان تەواو کردووە و هەفتەی داهاتوو یەکەمین ڕاهێنانی خۆیان ئەنجام دەدەن. رێکخراوی ئازادبوونیش پاڵپشتی و یارمەتیی بەردەوامی خۆی بۆ پڕۆژەکانی ئۆرکێستراکە خستووەتە ڕوو.