رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئازادکردنی بەپەلەی چالاکوانەکانی هۆنگ کۆنگ دەکات

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان ناڕەزایی خۆی دەرببڕی لەدوای ئەوە کە لە چالاکیەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، نزیکەی ٥٠ خۆپیشاندەر و چالاکوان لە هۆنگ کۆنگ دەستگیرکراون و داوای ئازادکردنی بەپەلەیان دەکات لە حکومەتی چین.

٥٣ چالاکوان، کەسانی ئەکادیمی، لەگەڵ پارێزەر و مافنناس ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە هۆنگ کۆنگ دەستگیر کراون، بەپێی هەواڵێکی پێگەی ئۆفیس.

لیز ترۆسیڵ کە وتەبێژی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤە لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەجۆرێک باسی دەستگیرکردنەەکەی کرد کە تەواو نایاساین و ئەو کەسانە هیچ تاوانێکیان ئەنجامنەداوە و بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە، داوای مافەکانی خۆیان کردووە. هەروەها وتی “ئەم دەستگیرکردنانە سەلمێنەری ئەو ترسەن کە لەناو چیندا هەبووە لە پەیوەند بە چالاکیەکانی تاکدا کە لەپێناو دەستکەوتنی مافەکانی خۆیدا ئەنجامیان دەدات. دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەرخەری ئەوەیە کە ئاساییشی نیشتیمانی ڕێگرێکی گەورەیە لە بەردەم تاکەکانی ئەو وڵاتە لەو کاتەی کە دەیانەوێت بۆ مافەکانی خۆیان بێنە دەنگ.

لیز ترۆسێل لە لێدوانەکەیدا ئامژەیشی بەوەداوە کە پاراستنی مافی ڕادەربڕین و دابینکردنی ئاساییش بۆ ئەو کەسانەی کە ئەم کارە دەکەن، بەشێکە لەو دەستوورەی کە لە هۆنگ کۆنگ کاری پێدەکرێت و بەپێی ستانداردە (ئای سی سی پی ئاڕ) دانراوە. هەروەها ئەوەیشی وت کە حوکمەت بۆی نییە لەڕێگای ئاساییشی نیشتیمانیەوە ئەو یاسا ستانداردە نێودەوڵەتیانە تێکبشکێنێت کە لە دەستوورەکەی خۆیاندا کاری پێدەکرێت و ڕێگریدەکات لە بێدەنگکردنی چالاکوانان و دەستگیرکردنیان.

شایەنی باسە ئەمە یەکەمین جار نییە کە ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم جۆرە ئاگادارکردنەوەیە ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی هۆنگ کۆنگ دەکات و لە سەرەتای ساڵی پاریشدا هەمان ئاگادارکردنەوە ئاڕاستەیان کراوە.

لیز لە کۆتایی لێدوانەکەیدا وتی “مافی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانی مافێکی بنەرەتیە و پێویستە بپارێزرێت، بەتایبەت لەم کەیسی گرتنی چالاکوانانەدا پێویستە دەسەڵاتداران بەباشی ڕەچاوی بکەن.”

سەرچاوە (کلیک بکە)