رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

خولێکی ڕاهێنانی ڕۆژنامەوانیی ناوەندی کەلتووریی چۆمان و رێکخراوی ئازادبوون لە چۆمان بەڕێوەچوو

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئا: ئازادبوون

دوای بەڕێوەچوونی چەند خولێکی ڕاهێنانی رۆژنامەوانی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، کە لە لایەن نیاز عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی رێکخراوی ئازادبوونەوە دەگوترانەوە، ڕۆژانی٥-٢٠٢١/١/٤ خولێکی دیکە بە هاوبەشیی رێکخراوی ئازادبوون و ناوەندی کەلتووریی چۆمان لە چۆمان بەڕێوەچوو.

خولەکە وۆرکشۆپێک بوو کە تایبەتە بە ”مافەکانی رۆژنامەنووس و پەیوەندییان بە بەهاکانی دیموکراسی و چۆنیەتیی رووماڵی رۆژنامەوانی و لە هۆڵی ناوەندی کەلتووریی چۆمان بەڕێوەچوو، تێیدا چەندین وانە و ڕاهێنانی تایبەت بەو پرسە گوترایەوە و و پاش تەواوبوونی خولەکەش، بڕوانامەی تایبەت بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرا.

شایەنی باسە، لە ماوەی ڕابردوودا و بە تایبەتتر لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠دا، رێکخراوی ئازادبوون بە هاوبەشی لەگەڵ چەند لایەنێکی تر، لە چەند ناوچەیەکی دیکەی وەک هەڵەبجە و خورماڵ، ئەم خولە و چەند خولێکی تری پەیوەند بەو پرسانەوە بەڕێوە بردووە و تێیدا چەندین گەنجی ئەو ناوچانە لە کچ و کوڕ، بەشدار بوون و بڕوانامەی تایبەتیان وەرگرتووە. هەر بەو جۆرەش خولەکان لە ناوچەکانی دیکە بەردەوام دەبن.