رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

بەشێک لە دەستگیرکراوانی بادینان پەیوەندی بە خانەوادەکانیانەوە دەکەن

Facebook
Twitter
LinkedIn

پاش ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگە دەستبەسەرکراون بەشێک لە زیندانییەکانی بادینان پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە دەکەن.

سەعید بەڕۆشکی باوکی شڤان سەعیدی دەستبەسەرکراو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، کاتژمێر ١٢ و ٣٠ خولەک پاش دوو مانگ کوڕەکەیان بۆ یەکەمجار پەیوەندی پێیانەوە کردووە.

دەشڵێت، کوڕەکەیان پێی وتوون، کە لە ئاسایشی گشتی هەولێر دەستبەسەرە و لە قۆناغی لێکۆڵینەوە تەواوبووە و چاوەڕێی دادگایی کردنە.

هاوکات، کوڕەکەیان پێی راگەیاندوون، “دۆخی باشە و هیچ ئەشکەنجە نەدراوە”.

لەبارەی داخوازی ئەوانەوە، سەعید بەڕۆشکی وتیشی، “داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین کە هەرچی زووە کوڕەکەیان ئازاد بکەن چونکە بێ تاوانە.”

بەگوێرەی زانیارییەکانیش، هەر ئەمڕۆ هەریەک لە شێروان شێروانی و گۆهدار زێباری و هاریوان عیسا پەیوەندییان بە خانەوادەکانیانەوە کردووە.

سەرچاوە (کلیک بکە)