رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا داوا دەکات دەمیرتاش ئازاد بکرێت

Facebook
Twitter
LinkedIn

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی سەڵاحەدین دەمیرتاش-ەوە بڕیاریدا و داوا دەکات بە خێرایی ئازاد بکرێت.

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) دەربارەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بڕیاریدا.

مەحسون قارەمان، پارێزەری دەمیرتاش لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا لەبارەی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە  “دادگاکە لەبارەی بەڕێز دەمیرتاشەوە بڕیارێکی گرنگ و مێژوویی داوە کە بە خێرایی دەمیرتاش ئازاد بکرێت، بەم بڕیارە هەموو ئەو تۆمەتانەی کە لە بریگرتەکەمان کراوە پوچ دەبنەوە، جەختکراوتەوە کە بریگرتەکەمان بە هۆکاری سیاسی بۆ ماوەی چوار ساڵە وەک بارمتە گیراوە”.

ئەو پارێزەرە وتیشی: ” ئەم بڕیارەش وەک بڕیاری فەرمییە” بۆیە، دەبێت دەمیرتاش بە خێرایی ئازاد بکرێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ڕۆژی ٣ی ١١ی ٢٠١٦، لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیر کراوە.