رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

خۆپیشاندانی خەڵکی عێراق لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئا: ئازادبوون

دوای ئەوەی کە لەناکاو گۆڕانکارییەکی گەورە لە بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناردا دروست بوو، خەڵکی عێراق لە سەرتاسەری وڵاتەکە بەجۆری جیاواز ناڕەزایەتیان دەربڕی.

هۆکاری ناڕەزایەتییەکان بۆ ئەو زیانە زۆرە دەگەڕێتەوە کە هاونیشتیمانیان دەیکەن لەپێناو قازانجی حکومەتدا. ئەمەیش جگە لە بەرزبوونەوەی نرخی زۆرینەی کەلوپەل و پێداویستیەکانی ناو بازاڕ.

ناڕەزاتییەکان تا ئێستا بەردەوامن و لە تەشەنەکردندان. لە دیارترین ئەو کاردانەوانەیش کە بەهۆی ئەم گۆڕانکاریەی بەهای دۆلار دروستبووە خۆپیشاندانی خەڵکی بەغداد بوو کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٢١/١٢/٢٠٢٠ لە مەیدانی تەحریر بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندانەکە لە شەوی پێشووتردا بانگەوازی بۆکرا و لەکاتی خۆیدا ئەنجامدرا. ئامانجی ئەم خۆپیشاندانەی خەڵکی بەغداد پیشاندانی ئەوە بوو کە ناڕەزایەتیەکانی هاونیشتیمانیان گەیشتووەتە ئاستی ئەوەی کە خۆپیشاندانی بۆ ئەنجامبدەن و ئەگەریش حکومەت کارێک نەکات لەم بارەیەوە، خۆپیشاندانەکان گەورەتر و پڕچالاکی تر بکرێن.

شایەنی باسە کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە لەچاو نرخی دیناردا و دەنگۆی ئەوەیش هەیە کە حکومەت پارێزگاری لەو نرخە بەرزەی دۆلار بکات.