رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

دوای سێ رۆژ عەبدولڵای مەلا نووری، شێرکۆ حەمەئەمین و عەزیز ڕەئوف ئازاد کران

Facebook
Twitter
LinkedIn

ھەریەک لە عەبدوڵای مەلا نوری و شێرکۆ حەمەئەمین و عەزیز رەئوف رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی رۆژی ھەینی رابردوو لە سلێمانی دوای سێ رۆژ دەستبەسەرکردنیان ئازادکرا.
سەرچاوەیەک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی دووشەممە، ھەریەک لە عەبدوڵای مەلا نوری و شێرکۆ حەمەئەمین و عەزیز رەئوف کە رێکخەرانی ئەنجومەنی ناڕازای بوون و دواتر بانگەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان کرد لە سلێمانی دوای سێ ڕۆژ لە دەستگیرکردنیان ئازادکران.
عەبدوڵای مەلا نوری و شێرکۆ حەمەئەمین و عەزیز رەئوف، نیوەڕۆی رۆژی ھەینی لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی لەلایەن ھێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکران، لەگەڵ ئەوانیشدا، ژمارەیەکی زۆر لە رێکخەران و چالاکانی تریش دەستگیرکران و ھەندێکیان دواتر ئازاد کران، بەڵام تا ئێستاش بەشێک لە دەستگیرکراوان ئازاد نەکراون.
ھەر لەرۆژی ھەینی رابردوودا، کارزان تارق پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەستگیرکرا و دوای زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر ئازادکرا.