رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم و خۆپیشاندەران دەکات

Facebook
Twitter
LinkedIn

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پەیامێکی لەبارەی خۆپێشاندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات “رێز لە خواستی خۆپێشاندانی ئاشتییانە بگرن و دان بەخۆیاندا بگرن”.

ستیڤن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە پەیامەکەیدا کە لە توویتەر بڵاوکردووەتەوە دەڵێت “راپۆرتی تووندوتیژی و قوربانییەکانی سلێمانی و بەکارھێنانی چەك لە ناخەوە ھەژاندمی؛ داوا لە دەسەڵاتی ئەمنی دەکەم رێز لە خواستی خۆپێشاندانی ئاشتییانە بگرن و دان بەخۆیاندا بگرن”.

هەر لەو پەیامەیدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق داوا لە خۆپێشاندەران دەکات، بەشێوەیەکی “ئاشتییانە” خۆپێشاندان بکەن.