474
رۆژی (10/12/2020) باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عیراق، لەسەر توندوتیژییەكانی دەسەڵات دژ بە خۆپیشاندەران، راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا نیگەرانی خۆی لە بەكارهێناتنی توندوتیژی دەردەبڕێت.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە: باڵیۆزی فەرەنسانیگەرانی زۆری خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر ئەم توندوتیژیانەی ئەم چەند رۆژەی رابردویپارێزگای سلێمانی كە چەندین حاڵەتی مردن و برینداری لێكەوتوەتەوە.
هەروەها باڵیۆزخانە داوای دان بەخۆداگرتندەكات لە دەسەڵاتدارانی هەرێم و رێزگرتن لە مافی خۆپیشاندان و دەربڕینی بیروڕاكانیچ لە رێگای میدیاوە بێت چ لە شوێنە گشتییەكاندا.
باڵیۆزخانەی فەرەنسا جەختیشی كردۆتەوە، كە مافی خۆپیشاندان دەبێت بەشێوەیەكی ئاشتیانە پەیڕەو بكرێت.