رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق: لە رووداوەکانی پارێزگای سلێمانی 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و 54 کەسیش برینداربوون

Facebook
Twitter
LinkedIn

 کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی رووداوەکانی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە، وێڕای دەربڕی داخباری خۆی لەبارەی رووداوەکانی پارێزگای سلێمانی کە بەهۆی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران دروستبووە، ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی شەڕوپێکدادانەوە، گازی فرمێسکرێژ، گوللەی پلاستیکی و گوللەی زیندوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەکارهێنراوە و بەهۆیەوە لە رۆژانی 3 تاوەکو 9ی کانوومنی دووەم هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و 54ی دیکەش برینداربوون.  کۆمیسیۆنەکە دەڵێت ژمارەیەک خۆپێشاندەر بارەگا و فەرمانگەکانی دەوڵەتیان لەگەڵ ژمارەیەک بارەگای پارتە سیاسییەکان لە پارێزگاکە سووتاندووە، هەروەها لایەنە حکومی و ئەمنییەکانی پارێزگاکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (فەیسبووک، ڤایبەر، ئینستگرام و سناپ چات)یان راگرتووە و بارەگای کەناڵی ئێن ئاڕتییان داخستووە.  لیژنەی ئەمنی پارێزگاکەش بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆی لەنێوان پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەرکردووە. کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق داوا لە سەرجەم لایەنەن دەکات دان بەخۆیان دابگرن، زمانی عەقڵ و گفتوگۆ بخەنەسەرووی هەموو شتێکەوە، داواش لە خۆپێشاندەران دەکات هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکەن بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتی. هاوکات داواش لە هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی دەکات پارێزگاری لە خۆپێشاندەران بکەن و هاوکاربن و دووربکەونەوە لە هەر پێکدادان و کارێکی تووندوتیژ. هەر لە درێژەی بەیاننامەیەکەدا کۆمیسیۆنەکە دەڵێ، مووچە، مافێکی دەستووریی و مرۆییە، بۆیە داوا لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بەپەلە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن، بەمەبەستی چارەسەرکردن و وەڵامدانەوەی داواکاریی رەوای خۆپێشاندەران.  کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق رایگەیاندووە لەگەڵ لیژنەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمان قسەیانکردووە بۆ پێکهێنانی تیمێکی هاوبەش بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوانەی لە پارێزگای سلێمانی روودەدەن. لە خۆپێشاندانەکانى یەک هەفتەى سنوورى سلێمانى، لە 20 قەزا و ناحیە بارگرژى و قوربانى هەبوون، 145 بارەگا و باڵەخانە سووتاون، تاوەکو ئەم ساتەوەختە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 100 کەس لە خەڵک و هێزى ئەمنى بریندارن.