ڕۆژی 10ی دیسێمبر 2020 به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌دیوانی ده‌سته سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) به ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی و مافی مرۆڤ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز كرد سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێك.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ده‌سته تیشكی خسته سه‌رۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ و وتی به‌داخه‌وه ئەمڕۆ رؤژێكی گرنگه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ساڵێك له‌و رۆژه‌دا چه‌ندان چالاكی به‌ڕێوه ده‌چێت به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌توانراوه چالاكی گردبونه‌وه بكرێت و ئێمه‌ش بۆیه له‌به‌ر پابه‌ند بونمان به‌و ڕێنماییانه نه‌مانتوانیوه وه‌ك پێویست كۆبونه‌وه‌و چالاكی ئه‌نجام بده‌ین.
دواتر سه‌رۆكی ده‌سته ووتی ئه‌مرۆ مه‌به‌ستمانه تیشك بخه‌ینه سه‌ر دوو بابه‌تی گه‌رم كه له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه تا ئەمڕۆ بونیان هه‌بوه‌و زیاتر په‌یوه‌ست بوون به‌مافی مرۆڤ ئه‌وانیش خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و ڕه‌وشی چاكسازیه‌كان.
ووتی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی چاكسازیه‌كان ئێمه له كاتی كه‌ره‌نتینه‌ش ووتمان كه ژماره‌ی سزادراوه‌كان زۆر زیاتره له چاو ژوور‌و بینای چاكسازی و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌و ئه‌گه‌ری بڵاو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و كێشه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه وه بۆیه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دیاره به‌هۆی بونی هه‌ندێ داواكاری و گرفت وهه‌ندێ بابه‌تی تری ناو چاكمسازی یه‌كه له‌شاری هه‌ولێر گرژی دروست بوه‌و دواتر كۆنتڕۆل كراوه.
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كان ووتی ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه چاودێری ڕه‌وشه‌كه‌مان كردووه‌و ڕاپۆرتی نوسینگه‌كانمان بۆهاتوه له‌و باره‌وه ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای ئێمه‌وه خۆپیشاندان به پێ ی پێوه‌رو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ مافێكی ئاسایی و یاساییه له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان و دوور له‌توندوتیژی .
به‌ڵام به‌داخه‌وه بینیمان له‌و خۆپیشاندانانه منداڵ به‌كارهاتوه‌و چه‌ك به‌ده‌ست خۆپیشانده‌ران بوه‌وبه‌داخه‌وه 8 هاوڵاتی كوژراون و زیاتر له 50 كه‌سی تر برینداره‌و بینای حكومی و حیزبیان سوتاندوه‌و هێرشیان كردۆته سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕه‌سمی و سوتاندویانه ئه‌وه‌ش مافی خۆپیشانده‌ران ده‌گوری له له‌مافه‌وه بۆ تاوان و به‌وه‌ش ئامانجی خۆپیشاندران به‌لا ڕێ دا بدرێ.
ووتیشی پێویسته خۆپیشانده‌ران به هێمنی و مه‌ده‌نی داواكاریه‌كانیان بخه‌نه ڕوو داوا بكه‌ن و نه‌هێڵن ده‌ست و خه‌ڵكی تر خۆیان بكه‌نه خاوه‌نی خۆپیشانده‌ران و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌موو هه‌وڵێك بدات به‌جددی بۆ دابین كردنی موچه‌و ژیانێكی شایسته بۆ هاوڵاتیان چونكه خه‌ڵك بێ موچه‌یه‌و بارودۆخی سیاسی و ئابوری خراپه‌و پێویستی به هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه بۆ ڕێكه‌وتن له گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندو ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی هه‌رێمی كوردستان .
دواتر له‌لایه‌ن خاتوو تاڤگه عمر وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك درایه‌وه له‌باره‌ی ڕه‌وشی چاكسازیه‌كان و ئه‌و ڕووداوه‌ی له چه‌ند ڕؤژی ڕابردوو ڕوویداو ڕؤڵی ده‌سته له‌و باره‌وه.
سەرچاوە: