رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

بەیاننامەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبارەی ڕەوشی عێراق و هەرێمی کوردستان

Facebook
Twitter
LinkedIn

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەش رێکخراوی نێودەوڵەتی داوایەکیان ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردووە و، ئاماژە بەوەشکراوە کە حکومەتی ھەرێم ماف و ئازادییەکانی پێشێل کردووە.ئەمڕۆ چوارشەممە، شەش رێکخراوی نێودەوڵەتی بەیانمەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا داوایان لەحکومەتی عێراق کردووە، کە بەدواداچوون بۆ ھەموو ئەو چالاکوان و رۆژنامەنووسانە بکەن کە دەستگیرکراون لەدوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩ەوە. 
ھاوکات، لەبەیانامەکەشدا ھاتووە، کە حکوومەتی ھەرێم شکستی ھێناوە لە دادگایکردنی ئەوکەسانەی کە پێشێلکاری و تاوانکارییان بەرامبەر رۆژنامەنووسان، چالاکانی کۆمەڵایەتی، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ. 
لەبەیانامەکەشدا باس لەوەکراوە، لەمانگی ئابی ئەمساڵەوە بەدەیان مامۆستا و فەرمانبەر و رۆژنامەنووس دەستگیرکراون بەھۆی داواکاردنی مووچە و پێدانی مووچە لەکاتی خۆیدا، و بنەبڕکردنی گەندەڵی لەھەرێمەکەدا، ھەروەھا باشترکردنی سستەمی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی کۆمەڵگا. 
رێکخراوەکانیش لەھەریەکە لە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، FIDH، گەڵف سەنتەر بۆ مافەکانی مرۆڤ، ھیومان رایتس ۆوچ، تۆڕی عێڕاقی بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەنتەری میترۆ بۆ مافەکانی رۆژنامەنووسان، رێکخراوی جیھانی دژی ئەشکەنجەدان، پێکھاتوون.

سەرچاوە (کلیک بکە)